لەم فەزای زانیارییەدا، خۆم و كەسانی تریش دەپارێزم

10 مانگ پێش ئێستا

تابلۆ عومەر
وشەی (Infodemic)لە ساڵی 2003 لەگەڵ هاتنی ڤایرۆسی سارسدا داهێنرا، با ناوی بنێین فەزای زانیاری لەگەڵ لەدایك بوونی نەخۆشیەكی جیهانی.

ڕەنگە ئەم ڕۆژانە چەندین هەواڵ و زانیاری جۆراو جۆر بەرگوێ و چاوەكان بكەون.

گریمان دەمانەوێت لەسەر بابەتێك بخوێنینەوە و بمانەوێت ڕاستی و دروستی بابەتەكان بزانین. پێویستە متمانە بە كام دەزگاو لایەن بكەم؟ وەك كەسێك كە بوونم هەیە بەهەمان شێوە مافیشم هەیە بە باشی لە شتەكان بگەم.

منیش وەك خوێنەر بەرپرسیارم لەو زانیاریانەی كە هەڵی ئەبژێرم. چونكە كاریگەرییەن تەنها لەسەر خۆم نیه بەڵكو لەسەر ئەوانەش كە رەنگە لەرێگەی منەوە پێیان بگات.

كەواتە من كامیان بكەمە سەرچاوەی خۆم؟
بێگومان گەر بابەتێكت لەلا گرنگ بێت، هێندە لات گرنگ بێت كە لە چەندین سەرچاوەی باش و باوەڕ پێكراوو توێژینەوەی جیاوازەوەوە لەسەری بخوێنیتەوە و بتوانیت بە جۆرێك لێی تێبگەیت كە هیچ زانیارییەكی كەم و پوخت نەبێتە ڕاستی مەسەلەكە لەلات.

ڕەنگە ئەم ئێوارەیە كە بڕیارمدا كام خواردنە بخۆم كە بۆ تەندروستی من باشە، كە هاتمە ناو فەزای زانیاریش بڕیار بەم كامە بۆ هۆشیار بوونەوە و بیركردنەوەی من باشە.

بۆچی؟ 
چونكە ئێستا ڕەنگە بەشێكی میدیا و خوێنەر بەدەست ( misleading content) واتە سەر لێشێواندنی میدیاییەوە بناڵێنن و هەستیشی پێ نەكەن.
بۆ مەرامی تایبەت بابەتێك ڕات دەكێشێت و یان هیوای ساختەت دەداتێ، یانیش بێ هیواییەك كە كاتەكەت یان ڕۆژەكەت بەرێت.
كەواتە، من لێرەدا دەتوانم بڕیار بدەم چی بخوێنمەوە، لە كوێ و چۆن لێكی بدەمەوە؟
چونكە من بەر پرسیارم لە خۆم و ئەو كەسانەش كە دەزانم كاریگەریم لەسەریان هەیە.