پەنچەرچیەك بوو بە گۆڵكاری مۆندیال

7 مانگ پێش ئێستا

زەردەشت عوسمان
ئەو هەرزەكارە خەمناكە سالڤاتۆرێ بوو لە سەر سایدەكەی بەرامبەر دوكانێكی چاككردنەوەی تایە لە شاری پالێرمۆی ئیتالیا خەم دایگرت ، پەڕۆیەكی هەڵگرت بوو كە دڵۆپە نەوت و چەوری ڕەنگەكەی گۆڕیبوو ، بیری لە چارەنووسی خۆی دەكردەوە و ڕۆژانی داهاتوو چی دەبێت ، لەو كاتێكدا هاوڕێكەی لەم پیشە پڕ لە ئازارەدا لێی نزیك بۆوە ، گوتی : " خەم مەخۆ تۆتۆ " . بڕۆ بۆ ڕاهێنانەكەت و ئامادەنەبوونی تۆ دادەپۆشم و بەڕێوەبەرەكە تێبینی ناكات"

ئەم گەنجە ١٧ ساڵە دەبوو دوو ڕۆژ جارێك دوو كاتژمێر بڕواتە ڕاهێنان لەیانەیەكی بچوكی شاری سیسلی پالێرمۆ ، ئەو هەست بە هێزو چێژدەكات و بە دڵ رەقی ڕۆژگار و هەژاری ئازار دەچێژێت ، بەڵام ئەو بەوە دڵخۆش بوو ، بەردەوام لە ڕاهێنانەكان لە خۆی دەپرسی بۆ كوێی دەڕۆم ؟ 

ئەو هەستەی بە هێواشی گۆڕا كاتێك لەڕیزەكانی یانەی یانەی « میسینا» ی پلە سێ دەستی بەیاری كرد ، سەرەڕای بچوكی قەبارەی یانەكە و مام ناوەندی ڕكابەرییەكان هەستی كرد ئەمە هەنگاوی یەكەمی سەركەوتنە . 

دوای حەوت وەرزی سەخت هەموو شتێك گۆڕا ، كاتێك « ڕۆبەرتۆ پیتیگا » بەناو یاریگاكانی ئیتالیا دەسوڕایەوە بۆ دیاركردنی گەنجە بەهرەمەندەكان و كاندیدكردنیان بۆ یانەی یۆڤانتس ، ڕاداری پاتیگا بەهرە و توانای گۆڵكردنی « تۆ تۆ » ی دیاری كرد بۆ ئەوەی بیكاتە لیستی یەكەمان . 

لە وەرزی ١٩٨٩-١٩٩٠ یۆڤانتس گرێبەستی لەگەڵ ئەم یاریزانە تەمەن ٢٤ ساڵە ئیمزاكرد ، لەو وەرزە تواناكانی تۆتۆ تەقییەوە لە ٣٠ یاری ١٥ گۆڵی تۆماركرد، ئەوە بوە هۆی ئەوەی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیتالیا « ڤیچینی »  بیخاتە لیستی هەڵبژاردەكەی بۆ بەشداری مۆندیال لەیاریگاكانی ئیتالیا . 

لێرەدا تۆتۆ هەستی كرد خەونەكەی هاتە دی ، هەرچەندە دڵنیابوو كە لەهەموو یارییەك لەسەر كورسی یاریگاكان دائەنیشێت ، بەهۆی سەختی بەشداریكردنی لەسەر حسابی هێرشبەرەكان وەك « گیانلوكا ڤیالی و ئالدۆ سێرنا و ڕۆبێرتۆ باجیۆ و ئەندریا كارنیڤال » .

ئەو تیمەی ئیتالیا لەیاریی كردنەوەی بەرامبەر نەمسا ڕووبەڕووی ئازارێكی گەورە بوونەوە ، ئەمەش وای لەڤیچینی ڕاهێنەر كرد كرد ئەو یاریزانە لەنیوەی دووەمدا بەشداری بكات ، " تۆتۆ " دەرفەتەكەی بەفیڕۆ نەدا توانی گۆڵی پێشكەوتن بۆ تیپەكەی تۆمار بكات بەو جۆرەی كە كەس لەبیری ناچێتەوە ، وەك ئەوەی باوەش بۆ ئەو ڕۆژانە بكاتەوە كە لەسەرەتای لەدایكبوونیەوە هەموو ئازارەكانی تێدا چەشت . 

داهێنانی " تۆتۆ " بەردەوام بوو  بەدرێژایی خولەكە گۆڵەكانی بەبەرزبونەوە بەرامبەر چیكسلۆڤاكیا ، ئۆرۆگوای ، كۆماری ئیرلەندا ، ئەرجەنتین و ئینگلتەرا گۆڵی تۆماركرد  تاكو تاجی نازناوی گۆڵكەری خولەكەی لەسەرنا . 

ئەو ووشەیەكی نەدۆزییەوە كە وەسفی ئەو ساتەی خۆی بكات بە گەیشتن بە لوتكەی شكۆ كە خەونی پێوە دەبینرێت لەلایەن هەر هێرشبەرێكی دنیاوە ، خۆشییەكی كتوپڕ و چاوەڕوان نەكراو ، هەندێك پێیان وایە كاریگەری نەرێنی لەسەری دروست كردووە بۆ ئەوەی زوو كۆتایی بە ژیانی تۆپی پێ بهێنێت لە یاریگاكانی كاڵچیۆ . 

بەڵام كۆتاییەكەی هەرچییەك بێت ناوی « سالڤاتۆرێ سكێلاچی » لە خەیاڵی هاندەرانی تۆپی پێ دەمێنێتەوە، گرنگ نییە ساڵەكان چۆن تێدەپەڕن.
 شەش گۆڵەكەی لە مۆندیال شاهیدە .