ئایا بەڕازیل پێویستی بە ڕاهێنەرێكی ئەوڕوپیە؟

7 مانگ پێش ئێستا

فەرهەنگ شێركۆ
پێشتر هەڵبژاردەیی بەڕازیل بەهۆی بوونی لێشاویك لە سوپەر ستار و لاوازی ئاستی تەكتیكی ئەوسای تۆپی پێ بەگشتی كە لایەنی هونەری تاكەكەسی زۆر كاریگەری زیاتر بوو بە بەراورد بە تەكتیك و مەنزومە، بەڕازیل بە ڕاهینەری زۆر ئاست لاوزتر لە تیتی مۆندیالی دەبرد.

تیتی راهێنەری ئێستای بەرازیل لە سەرجەم ئەو ڕاهێنەرانە تەكتیكی تر و باشترە كە مۆندیال بۆ بەڕازیل بردووە و هەڵەی لە هەموویان كەمترە، بەڵام لە ئێستادا تەكتیكی ئەوڕوپا جۆرێك پێشكەتووە بەڕازیل لە دۆخێكدایە پێویستی بە ڕاهێنەرێكی زۆر باشتر و بەتوانا ترە لە تیتی تا جارێكی تر مۆندیال لە چنگ هەڵبژاردە ئەوڕوپیەكان دەربهێنت، ئەو ڕاهێنەرەش لە بەڕازیل نیە.!

 تیتی خاڵی دەستپێكی دانا بۆ هەستانەوەی بەڕازیل شكۆی شكاوی گەڕاندەوە بەڵام لەو بڕوایەم وا پێشبینی دەكەم تیتی لە ئەمریكا سەرجەم دەستكەوتەكان قۆرغ دەكا بە ئاسانی و بە پلەی یەكەم لە كۆمەڵەكان بەڕازیل سەردەخا بۆ مۆندیال بەڵام لە مۆندیال دوردەخرێتەوە.

هیوادارم دوای تیتی یەكێتی تۆپی پێ بەڕازیل بیر لە باشترین ڕاهێنەری ئەوڕوپی بكاتەوە و كاری تەواو نەكراوی تیتی تەواو بكات، هەر ڕاهێنەریكی بەڕازیل تری لەشوێنی تیتی ئەركی ڕاهێنەرایەتی بەڕازیل بگرێتە دەست بەڕازیل دەگڕێتەوە خاڵی سەرەتا.