بۆچی بەڕازیل پاشەكشەی كرد؟

7 مانگ پێش ئێستا

فەرهەنگ شێركۆ
جیهانی تۆپی پێ پێش ساڵی (2002) لە ڕوویی تەكتیكەوە لە ئاستێكی زۆر لاواز بوو، هونەری تاكە كەسی یاریزان زۆر كاریگەری زیاتر بوو بە بەراورد لەگەڵ تەكتیكی ڕاهێنەر، بەڕازیل پێنج مۆندیالی بردووە ئەوی لە مێژوو ماوەتەوە (ڕۆنالدۆ و ڕۆماڕیۆ و پێلی و گارینشیا و جایرزینهۆ)ن، نەك كاریگەری ڕاهێنەرمان بیر نەماوە بگرە زۆربەمان ناوی ئەو ڕاهێنەرانەش نازانین كە مۆندیالیان بۆ بەڕازیل بردووە.

بەڵام دوای (2002) هەنگاو بە هەنگاو تەكیتكی ڕاهێنەران گەشەیان كرد، مەنزومە و پلان و تەكیك شوێنی هونەری تاكە كەسی كردووە، ئێستا ڕاهێنەریكی وەك (كلۆپ، گواردویلا و سیمیۆنی و زێدان و مۆرینهۆ.. هتد) هەبێت كاریگەرترە لەوەیی ئەستێرەكی وەك (نەیماڕ و ڕۆنالدۆ و پێلی و ڕۆنالدینهۆ)ت هەبێت.

بەڕازیل لە ڕوویی تەكیكەوە نەك لەگەڵ ئەو ڕەوتە نەڕۆیشت بگرە بە دوا كەوت، چانس یاوەری بەڕازیل بوو پێش شوڕشی تەكیكی ئەوڕوپا بەڕازیل پێنج مۆندیالی برد ئەگەر نا لە پێكهاتەی هەر پێنج مۆندیال لە ئێستادا زیندوو بكەینەوە لەو دۆخەی ئێستا ڕاهێنەر كاریگەری زیاترە لەو پێنج پێكهاتە زۆریان بەدەستی بەتاڵ دێنە دەرەوە ئەگەر لە ژێر سەرپەرشتی ڕاهێنەری بەڕازیلی بن.

ئەوتا كارلۆس ئەلبێرتۆ مۆندیالی (1994) بۆ بەڕازیل برد و ماریۆ زاگالۆ مۆندیالی (1970)ی بۆ بەڕازیلی برد هەردووكیان ڕاهێنەر و یاریدەدەری باشترین تیمی مێژووی بەڕازیل بوون لە (2006) بە دەست بەتاڵی هاتنە دەرەوە.

دووبارە سكۆلاری پاڵەوانی (2002) و كارلۆس ئەلبێرتۆ پاڵەوانی (1994) ڕاهێنەر و یاریدەدەری بەڕازیلیان كرد لە مۆندیالی (2014) لە ناو خاكی بەڕازیل بە ئابڕوچوون هاتنە دەرەوە!