میسی بۆ نەڕۆشت ؟

7 مانگ پێش ئێستا

زەردەشت عوسمان
لەكاتی شكستی تیپەكەی هیچ كەس وەك میسی ئازار ناچێژێ خەمی میسی هێندەیە هاوتیمەكانی بێتاقەتی خۆیان لەبیردەكەن و سەرنجی دەدەن ، لیۆ بە بێدەنگی دەڕواتە ماڵەوە ، ئەمە ووتەی هاوڕێكانیەتی .

شكستە قورسەكان زۆرجار نیشانەی ناسەقامیگری تیپ و یانەكانە ، گرفتی سەرەتای وەرزە بەڵام لە كۆتایی وەرزدا خانووەكە دەڕوخێنێت بەسەرتا ، ساڵی ٢٠١٢ گواردیۆلا هەستی كرد یاریزانەكان ئەو حەماس و خولیایی جارانیان نەماوە لە یاریگا ئەوە دەكەن كە حەزی پێدەكەن نەك ئەوەی پێویستە ، دەیزانی خەریكە تیپەكەی لەدەست دەردەچێت لێرەبێ كۆنترۆڵی بۆ ناكرێت بۆیە بڕیاریدا شوێنەكەی چۆڵ بكات .

میسی لە ماڵەكەی مایەوە .
دواجار لیۆ میسی ئەم وەرزە لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە بەردەوام دەبێت ، ڕۆشتنی میسی هیچ كات وەك ئەمجارە دەنگدانەوەی گەورەی نەبوو ئەمەش بەڵگەی ڕاستی بابەتەكە بوو بەوەی میسی دەیوست بڕوات لەبەرشەلۆنە .

میسی گرێبەستەكەی ماوەی ساڵێكی ماوە مەرجی شكاندنەكەی ٧٠٠ ملیۆنە ئەمەش ژمارەیەكی قورسە بۆ دۆخی دارای جیهان و تەمەنی میسی ، هەر ئەمەش بووبە فریاد ڕەسی بارتۆمیۆی سەرۆك كە یاریزانەك مایەوە ، لە بەرامبەردا میسی هێندە ناپیشەیانە هەنگاو نانێیت ئەو ئەفسانەی مێژووی یانەكەیە ناكرێ بەو جۆرەو بەبێدەنگی بڕواتە دەرەوە .

مانەوەی میسی سودی بۆ خودی خۆی و بارتۆمیۆ و یانەی بەرشەلۆنەش هەبوو ، میسی ڕۆژێك لە بەرشەلۆنە كۆتایی دێت بەڵام دەبێ كۆتاییەكەی جوان بێت و لە ئاست ئەفسانەیی ئەم كوڕە بێت كە لەیادەوەری خۆی جیهان بمێنێتەوە ، یاریگایی نیوكامپ پڕی بێت لە هاندەر هەموو بە پێوە چەپڵەی بۆ لێبدەن و هەندێك بۆ بگرین میسی بۆ مێژووی خۆی دەبێ بەو شێوە بڕوات ، سەرەڕایی دۆخی خراپی دارایی یانەكە بەڵام بارمتۆمیۆ بۆ ئەوەی دواین بزمار نەدرێت لە تابوتەكەی مانەوەی میسی لە پارەی زۆر لا گرنگتربوو ، چونكە سەرۆك شەشە مانگی ماوە گرنگە ئەم وەرزە میسی بەردەوام بێت ، ناكرێ ئەم یاریزانە بەو دڵگرانیەوە بڕوات كە لەمێژوودا ئەو ڕۆشتنە خراپە بمێنێتەوە لە سەردەمی سەرۆكایەتی بارتۆمیۆ بێت چونكە دەبێتە شكستێكی تر بۆ ئیدارەكەی ، گومانی تیا نیە میسی لە هەردۆخێكدا بێت مانەوەی بۆ یانەی بەرشەلۆنە بە سودە چونكە بەرشەلۆنە بێ سەركردە نابێت كە ئێستا زیاتر لە هەموو كات پێویستی بە یاریزانی سۆپەر و گەورە هەیە تا جارێكی تر ڕێگەی خۆی دەدۆزێتەوەوە شۆكی شكستەكان بەری دەدات .

میسی خۆی ئاماژەی بەهەندێ هۆكاركرد كە وایكرد بمێنتەوە ، یانەكەی كە زۆر شتیان بەیەك بەخشیوە لەسەرو هەموو شتێك دانا نەیتوانی بێ ڕێزیان پێبكات و سەرقاڵی دادگایان بكات ، ڕیزی لە خێزانەكەی گرت كە بە گریانەوە پێیان ووتووە با شوینەكەمان نەگۆڕین ، خۆی باس لەوە دەكات بە درێژای ساڵ لەگەڵ سەرۆكی یانەكە گفتوگۆیان كردەوە كە كۆتایی وەرز دەڕوات و ڕێگری لێنەكات ، میسی خۆیشی باس لەوە دەكات كە ئامانجی پارەنیە چونكە دەیتوانی ئەوە بكات لە یانەیەكی تر .

كەواتە ئەوەی باس لەوە دەكرێت میسی بۆ سەرقاڵی ڕاگەیاندن و شاردنەوەی شكستەكان ئەمەی وروژاندوە جێگەی باوەڕنیە و گریمانەی پووچە ، بەدەر لە ژمارەی گۆڵ ئایا شكستی ٢٠١٩ ی لیڤەرپووڵ قورس و بەئازار بوو یان بایەر لە ٢٠٢٠ ؟ من پێم وایە ئەو شكستەی لیڤەرپووڵ كاریگەرەیەكەی چەند هێندەیە بە بەراورد بە شكستەكەی بایەرمیونیخ بەڵام بۆ میسی ناڵێت دەرۆم بۆ ڕاگەیاندن سەرقاڵ ناكات ؟

ڕەنگە وەرزی داهاتووش ڕۆشتنەكە قورس بێت چونكە ئەم ئیدارە كە میسی لێیان توڕەییەو پرۆژەیان نەبووە كۆتایی دێت ، میسی دەبێتە ٣٤ ساڵ قورسە خۆی لەگەڵ یانە و خولێكی تر بگونجێنێت ئەگەری شكستی هەیە چونكە ئەم یاریزانانە بەكەم ڕازی نابن دەبێتە هەمیشە زۆر بهێنن .

هەمیشە دۆخی سەقامگیری یانەكان پاڵنەرێكی بەهێزی سەركەوتنە.