میلان، یانەیەك و دوو راهێنەر

5 مانگ پێش ئێستا

ئەمساڵ یانەی ئەی سی میلان، لەسەر هەردوو ئاستی خولی ئیتاڵیا (سیریا ئە) و خولی یانەكانی ئەوروپا ( یۆرۆپا لیگ) ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات. مایەی خۆشحاڵی نەك تەنیا هاندەرانی میلان، بەڵكو تەواوی ئەوانەیە كە سەیری یاری تۆپی پێ دەكەن.
میلان ئەمساڵ لە خولی ئیتاڵیادا 6 یاری كردوە:
لە پێنج یاریدا براوە بوە و یەك ساریشی بە یەكسان بون كۆتایی پێهێناوە.، بەوەش بە 16 خاڵ لوتكەی ریزبەندی كالچیۆی گرتوە.
لەروی ئاستیشەوە:
میلان لە خولەكەدا 14 گۆڵی كردوە و چوارەم بەهێزترین هێڵی هێرشبردنی هەیە.
لەروی بەرگری كردنیشەوە تەنها پێنج گۆڵی لێكراوە و لەگەڵ یۆڤانتۆس دوەم بەهێزترین هێڵی بەرگرین لەدوای هێلاس ڤێرۆنا.

بۆچی میلان بەهێز دەردەكەوێ؟
- میلان پێكهاتەیەكی گەنج و گونجاوی هەیە، كە لەروی تەكنیك و یاری كردنەوە بە تەواوی هەماهەنگن و زۆر بە كەمی دەبینیت یاری تاك بكرێت و پشت بە توانای یەك یاریزان ببەسترێت. .
- پیۆلی بە تەكنیك و تاكتیكی بەهێز توانیویەتی میلان لە یانە بەهێ.ەكانیش بپارێزێت، كە لە چەند وەرزی رابردوو زۆر بە ئاسانی پێیان دەدۆڕا، بەڵام ئەمساڵ تائێستا لە رۆما و ئەنتەری بردۆتەوە، و بەو ئاستەوە بێـ دەتوانێت ركابەری سكۆدێتۆ بكات.
- میلان وەك یانەیەكە دوو راهێنەری هەبێت، پیۆلی لە دەرەوە راهێنەرە و سوڵتان: زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ، یش لەناو یاریگا و لەكاتی یاری كردن هەم كاپتن و هەم راهێنەرە بۆ جێبەجێ كردنی پلانەكانی راهێنەر.
- خودی پیۆلی دانی بەوەدا ناوە كە زڵاتان هۆی هەستانەوە و رێكخستنی ناو یاریگایە، بەڵام لەگەڵیشیدا كەسانی وەك بن ناسر، بونەتە كۆڵەكەلای یانەكە و لەگەڵ زڵاتان سەركەوتن تۆمار دەكەن.
- تۆ بڵێی بیگ میلان تا كۆتایی وەرز بەم ئاستە ئومێد بەخشە بەردەوام بێ و سەرلەنوێ خولی ئیتاڵیا بكاتەوە بە جێی سەرنجی هەموان، یاخود لە ناوەراستی وەرز پێكان و ماندوێتی یەخەی دەگرێت و وەك ساڵانی رابردوو توشی پاشەكشە دەبێ؟