یاری هەڵبژاردەكان پێویستبوو!!

5 مانگ پێش ئێستا

چێنەر عەبدولقادر
كەم جار هەیە كە هاندەران حەزبكەن یاری یانەكان بوەستێت بۆ یاری هەڵبژاردەكان، بەڵام لە ئێستادا دەبینین زۆر كەس پێی خۆشە كە یاری هەڵبژاردەكان هەیە!!بۆ؟ 
چونكە یاریزانەكان پشویان زۆر كەمە، بەهۆی زۆری خشتەی یاریەكانەوە سەیرئەكەین یاریزانەكان هیلاك دیارن، پێكان زۆرتر بوە، لە نێوان دوو یاری هەڵبژاردەكاندا كە نزیكەی ٢٠ رۆژ زیاتر بوو یانە بەهێزەكان ٧ یاریان ئەنجامداوە، كام تیپ هەیە پێكانی نەبێت؟
راستە یاریزانەكان لە یاری هەڵبژاردەكانیان بێ یاری نین؟ بەڵام هەموو یاریزانێك ناچێت بۆ یاری هەڵبژاردەكەی، كەواتە بەشێكی تیپەكە پشوو دەدەن، یاریزانەكانیش هەموو خولەكی یاری هەڵبژاردەكەیان سەرەكی نابن، واتە پشووی پێویستی تیایە.
بەڵام كاتێك لە ٢١ ی ئەم مانگە یاری یانەكان دەگەڕێتەوە دەزانن چی رودەدات؟ تاپشوەكانی كریسمس كە مانگێك و ٣ رۆژە، یانەكان ١٠ یاری لەسەر یەك بەبێ وەستان دەكەن، تەنانەت لە پرێمەرلیگ پشوی سەری ساڵیشیان نیە.
لە ئێستادا یانەكان پشویەكی جەستەیی دەدەن و هاندەرانیش پشویەكی دەرونیان دەبێت و هەموو شتێك ئامادە دەبێت بۆ ئەو ٣٠ رۆژە قورسەی چاوەڕێمانە كە كەم رۆژ هەیە یاری تیانەبێت.