ئەو شەوەی جیرارد تیپەكەی گەڕاندەوە

3 مانگ پێش ئێستا

زەردەشت عوسمان
ستیڤن جیرارد لەسەر ڕێگایە بۆ بوون بە ڕاھێنەرێكی مەزن ، لە ئێستا سەركردایەتی گلاسكۆ ڕینجەرز دەكات ٣١ یارییە لە خولی سكۆتلەندا تووشت شكست نەبووە . 
جیرارد لەكاتی یاریكردن جگەلەوەی ئاستی نایاب بوو سەركردەو خاوەن كەسایەتیەكی بەرزبوو ، یارو نەیار خۆشیان دەویست . 
جیمی كاراگیر یاریزانی پێشووی لیڤەرپووڵ چیرۆكێك باس دەكات لەسەر كەسایەتی جیرارد « ئەو شەوەی بەرامبەر یانەی میلان لە كۆتایی خولی یانەپاڵەوانەكان یاریمان كرد ، لە دوایی تەواوبوونی گێمی یەكەم ٣ بە سفر لە دواوە بووین ، ھاتینە ژووری خۆ گۆڕین رافا بنیتیز ھەندێ قسەی كرد ، لەناكاو جیرارد تەقیەوە ھاواری كرد سەرتان دامەخەن ، ئێوە لە لیڤەرپووڵ یاری دەكەن ئەوە لەبیر مەكەن ، لە لیڤەرپووڵی یاری بكەی نابێ سەرت داخەی ، باوەڕدەكەم ئێوە دەتوانن بگەڕێنەوە ، دیقەت لە ھاندەرەكانمان بدەن ھەلتان لە بەردەمە ببنە پاڵەوان ، دەی بڕۆنە ناو یاریگا  » 
كاراگیر دەڵێت ھاتینەوە ناو یاریگا لەسەر تابلۆكە نوسرابوو « ٣ - ٠ » قەت ئەو ساتەم بیرناچێ ٤٠ ھەزار ھاندەرە شۆكیان كردین و یاریگاكە دەلەرییەوە ھاواریان دەكرد « ھەرگیز ئێوە بە تەنھا جێناھێڵین » توانیمان لە ماوەی ١٤ خولەك ٣ گۆڵ تۆماربكەین ، ئەو شەوە تاكە مرۆڤ لەسەر زەوی باوەڕی وابوو دەگەڕێینەوە ستیڤن جیرارد بوو .