سودەكانی وەرزشی شاخەوانی

3 مانگ پێش ئێستا

گەشبین تاهیر
 چەندین جار گوێت لێ بووە ڕۆیشتن بە پێ و شاخەوانی لە شوێنی سرووشتیدا ژیانێكی نوێ بە مرۆڤ دەبەخشێت ڕەنگە ئێستا سەرت سوڕ بمێنێ كە دكتۆرەكان چۆن باسی سوودەكانی شاخەوانی دەكەن:
1- كاریگەری شاخەوانی لە سەر دەمارەكانی جەستەی مرۆڤ: دەمارەكانی مرۆڤ لە كاتی ئاسایی و حەسانەوەدا، بە شێوەی 15% كراوە و كاریگەر دەبن، كەچی لە ڕۆیشتنی شاخەوانیدا 95% جەستە كار دەكات و دەكرێنەوە و ڕێژەی ئۆكسجین بە خێرایی دەگەینیتە مێشك و ماسوولكە و دەمارەكان.
2- شاخەوانی كاریگەری لە سەر جۆرەكانی نەخۆشی شەكرە هەیە و پێشیان لێ دەگرێت: لە كاتی شاخەوانی متابولیسم (سوخت و ساز) ئەو كەرستانەی لە ناو خوێندا هەنە (شەكر، چەوری، پرۆتین و ترشانەی میز) بە شێوەیەكی زۆر ڕێكوپێك كاری خۆیان دەكەن و ئەو سووتان و چاك كردنە ڕێگرە لە توشبوون بە نەخوشی شەكرە. 
3- كاریگەری شاخەوانی لە سەر لە ناو بردنی چەوری جەستە و هێنانە خوارەوەی كێشی مرۆڤ: ئەو كالۆرییەی كە كەسێك لەمیانی وەرزشی شاخەوانیدا لە یەك كاژێردا دەیسووتێنی 500 هەندەی ئەو كالۆرییەیە كە كەسی بەرابەر دەیفەوتێنێ و جەستە بۆ پێویستی خوی دەبێت لەو چەوریانە ڕزگاری ببێت كە پاشەكەوت كرانە لەبری زیان سودی لێ وەربگرێت و زۆرێك لە چەوری ژێر پێست لە كاتی ئارەقە كردندا لە جەستەی مرۆڤ دەردەچن.
4- كاریگەری شاخەوانی لە زیاد بونی خوێن لە ماسوولكەكان: لە كاتی شاخەوانی دا ڕێژەی خوێن لە جەستەی مرۆڤ 20 بەرابەر زیاد دەكات و پڕ بوونی ماسوولكەكان بە خوێن و وا دەكات كە خواردنی پتر بگاتە جەستە و ماسوولكەكان و بەمەش ماسوولكەكان بە هێزتر دەبن.
5- شاخەوانی لە بەرانبەر ئەو نەساغییانەی تووشی دڵ دەبن، زۆر بەرگری لە دڵ دەكات: شاخەوانی وەرزشێكی زۆر باشە بۆ دڵ و ماسوولكەكان.
6- شاخەوانی زۆر كاریگەری لە سەر ئێسك هەیە و ناهێلێت بپووكێتەوە: شاخەوانی، ڤایتامین (D)ی پتر دەگەینیتە جەستەی مرۆڤ بە هۆی ئەوەی كە كەسی شاخەوان لە بڵندایییەكانەوە پتر تیشكی خوری لێدەدات و لە ئارتروزی پووكبوونی ئێسقان دەیپارێزێت.
7- شاخەوانی دڵەڕاوكێ و پەشۆكانی مرۆڤ زۆر كەم دەكاتەوە: لەبەر هەڵكشانی ڕادەی (ئێندرۆفین – endorphin) لە ناو دەمارەكانی جەستەی مرۆڤ و لە ئەنجامی شاخەوانیدا، ئەو گرژی و پەشۆكانەی هەیەتی زۆر كەم دەبنەوە.
8- شاخەوانی مرۆڤ شادمانتر دەكات و لایەنی بیر و هەست و جەستە ساز و ئامادەتر دەكات.
9- شاخەوانی بەدهزری و نەرێنی لە لای مرۆڤ ناهێلێت: لە توێژینەوەیێكدا باس لە كاریگەری هێوركەرەوە و بیر كردنەوەی باشی شاخەوانی دەكات و دەركەوتووە كە كات بە سەر بردن لە ناو سرووشتدا ڕێژەی بیر كردنەوەی نەرێنی، كە زۆر كەس بە دەستییەوە دەناڵێنن، لە لای مرۆڤ كەم دەكاتەوە؛ ئەو كەسانەی كە 90 خولەك بە پێ دەڕۆن ئەو بەشە مێشكەیان كە پەیوەستە بە نەخوشییەكانی مێشك چالاكییەكەی كەم دەبێتەوە و ئەوانەش كە لە شارەكاندا چالاكی ئەنجام دەدەن هیچ گوڕانكارییێك لەو بەشەی مێشكییاندا ڕووی نەداوە. 
10- بەبێ پشت بەستن بە تێكنۆلۆجیا، شاخەوانی توانای داهێنان و چارەسەری كێشەكان لە كن مرۆڤ پتر دەكات: بە گوێرەی ئەو توێژینەوانەی شارەزایانی دەروونناسی كردوویانە، پەیوەندی لەگەڵ سرووشت، بێ پشت بەستن بە تێكنۆلۆجیا، مێشكی مرۆڤ پارسەنگ دەكات؛ تاقیكردنەوە لە سەر چەند كەسێك كرا، 4 ڕۆژ لە سرووشتدا بە بێ یارمەتی تێكنۆلۆجیا مانەوە. دەركەوت بە ڕێژەی 5% لە پێشان پتر بووە؛ ژیان لە شارەكان ئاگایی مرۆڤ كەم دەكاتەوە.
11- شاخەوانی نەخوشی (كەم وریایی و زۆر چالاكی كە بەADHD ناسراوە) لە منداڵاندا كەم دەكاتەوە: شاخەوانی هیچ كاریگەرییێكی لاوەكی نییە، بەڵكو پێچەوانەی دەرمانە. لە ئەنجامی توێژینەوەیێكی دكتۆر فرانسیس ئی كۆپ و ئاندریا فایبەر تێیلەر دەركەوتووە كە نیشانەكانی (ADHD) لە لای منداڵاندا كەم بووەتەوە كاتێك منداڵان چالاكییان لە دەرەوەی ماڵەكانیاندا ئەنجام داوە، بە تایبەتیش كاتێك كە بە بەردەوامی لە سرووشت و لە شاخ چالاكییەكانیان ئەنجام داوە. 
12- شاخەوانی یاسای خانەنشینی نییە: هەر كەسێك لە هەر تەمەنێكدا بێت، كە بتوانێت بڕوات و بە شاخ هەڵگەڕێت، با هەرگیز شاخەوان نە بووبێت، دەتوانێت بە شوێنە ئاسانەكان دەستپێبكات و لە كاتی ڕۆیشتندا باشتر وایە موبایلەكەی بكوژێنێتەوە تا سوودی باشتر لە چالاكی شاخەوانییەكە وەربگرێت.
13- پێداویستییە سەرەكییەكان لە شاخەوانی: هەر شاخەوانێك دوو دڵی هەیە! دڵێكی ئاسایی خۆی و ئەوی تری پێڵاوە. چونكە پێڵاو زۆر گرینگە لە بواری شاخەوانی دا و دار دەستێكی شاخەوانی بۆ نەهێشتنی هەموو فشارێكە كە دەكەوێتە سەر ئەژنۆ و بڕبڕەی پشت، وەكو لە پشتی تایبەت بە بواری شاخەوانی و كلاوێك بۆ سێبەر كردن لە سەر و ڕوخساری و دێمكەی ئاو و جل و بەرگی تایبەت بە شاخەوانی كە هەر وەرزێك پۆشاكێكی تایبەتی خوی هه یه.


* گەشبین تاهیر 
ئەندامی كۆمەڵەی شاخەوانی كوردستان