كاپیلۆ ڕاهێنەرێكی جیاواز

3 مانگ پێش ئێستا

زەردەشت عوسمان
ناوێكی دیار و ناسراویی ناو دونیایی تۆپی پێ، یەكێك باشترین ڕاهێنەرەكانی مێژوو بەوە جیادەكرێتەوە خاوەن تەكتیكی جیاوازبووە، بە باشی دەیتوانی یاریزانەكان بخاتە خزمەت تیپەكەی و بەباشی گەنجەكانی پێدەگەیاند، شێوازی یاریكردنی تێكەڵەیەك بوو لە بەرگری توند و هێرشبەری، ئازاد كردنی باڵەكان، گرنگی دان بە یاری ساز و ژمارە ١٠ ی تیپ . 

 فابیۆ كاپێلۆ لە ساڵی ١٩٤٦ لە ووڵاتی ئیتالیا لە دایك بووە یاریزانی هێڵی ناوەراست بووە لەیانەكانی (میلان - یۆڤانتس – ڕۆما) یاری كردوە، لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیتالیا ٣٢ یاری ئەنجامداوە، وەك یاریزان لەگەڵ یانەكانی میلان و یۆڤی خولی ئیتالیایی بردۆتەوە لەگەڵ ڕۆما جامی ئیتالیایی بەدەست هێناوە . 

كاپیلۆ لە ساڵی ١٩٨٧ هاتۆتە ناو كاری ڕاهێنان، ڕاهێنەری  یانەكانی (ڕیاڵ مەدرید - میلان - یۆڤانتس – ڕۆما)ی كردوە، لەگەڵ ئەم یانانە چەندین نازناوی بەدەست هێناوە، ماوەی چوار ساڵ ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بووە، سەردەمی زێرینی كاپیلۆ وەك ڕاهێنەر لەگەڵ یانەی میلان بوو، ٤ جار خولی ئیتالی، ٣ جار جامی سۆپەری ئیتالیا، یەكجار خولی یانەپاڵەوانەكان، یەك جامی سۆپەری ئەوروپایی بەدەست هێنا، لەساڵی ١٩٩٤ باشترین ساڵ بوو بۆ كاپیلۆ و میلان توانیان چوار نازناوی گرنگ ببنەوەو بوونە گەورەیی ئیتالیا و ئەوروپا . 

تایبەتمەندییەكانی كاپیلۆ : 
كاپیلۆ خاوەن كەسایەتیەكی گەورەو بەهێزبووە لە كاری ڕاهێنەرایەتی، بەجۆرێك ایبراهیمۆڤیچ دەڵێت: هەر دەردەكەوت پێش ئەوەی دەست بە قسە بكات هەموو لەسەر یەك هێڵ ڕیز دەبووین، كە توڕەدەبوو نەتدەتوانی سەیری چاوی بكەی.
كاپیلۆ دەڵێت: كە دەرفەتی یاریكردنم پێدایی و تۆش ئەو دەرفەتت نەقۆستەوە باشترە برۆی لە دەرەوەی یاریگا (هۆت دۆنگ) بفرۆشی ، ئەوە خواردنێكی خێرایی ئەڵمانیە . 

ئیبرا دەڵێت: بۆ چارەسەركردنی كێشەكانت نابێت بچیتە لای لەكاتێكدا هاوڕێت نیە، زۆر قسە لەگەڵ یاریزان ناكات، مامەڵەی ڕەقە، وەك جەنەراڵە وەهایە ئەمەش هەمووی لەبەر دڵسۆزییە بۆ كارەكەی، جارێك لە ڕاهێنان و مەشقەكانی ئێمەی بەدڵ نەبوو زۆر توڕەبوو ، فیكەی لێدا ووتی بڕۆن یاریگاكە چۆڵبكەن ئێوە زۆر لەسەرخۆن  .

كاتێك بووبە ڕاهێنەری یانەی ڕۆما داوایان لێكرد نازناوی خولیان بۆ بباتەوە ئەویش لەوەڵامدا ووتی: باتیستۆتام بدەنێ خولی ئیتالیتان دەدەمێ.
  باتستۆتا هاتە ڕۆماو كاپیلۆش بەڵێنەكەی جێ بەجێ كرد و نازناوی خولەكەی بۆ بردنەوە . 

 نهێنی كاپیلۆ یاریزان (ئیمرسۆن)ی بەرازیلی بوو، ئەمە یاریزانێكی ئاسایی و بگرە زۆرجار ئاستی خراپ بوو لەسەر حسابی یاریزانی باشتر یاری دەكرد، بەڵام كلیلی سەركەوتنەكانی ڕاهێنەر بوو، كاپیلۆ دەچووە هەر یانەیەك لەگەڵ خۆیی دەیبرد لەیانەی ڕۆما پێكەوە خولی ئیتالیان بردەوە، دواتر پێكەوە دەچنە یوڤانتس و نازناوی خول دەبەنەوە، ساڵی ٢٠٠٧ پێكەوە دەچنە ڕیاڵ مەدرید و خولی ئیسپانی دەبەنەوە. 

لە ساڵی ٢٠١٨ كاپیلۆ وازی لە كاری ڕاهێنەرایەتی هێنا، لەو كاتەوە بەشداری چەندین ۆركشۆپی ڕاهێنانی كردوە لەسەر ئاستی ئیتالیا فیدراسۆنی  نێودەوڵەتی وەك وانەبێژ بۆ فێركردنی میتۆدەكانی مەشق و تەكتیكی تۆپی پێ .