پاڵەوانی بۆماوەیی!

3 مانگ پێش ئێستا

(گواستنەوەی دەسەڵات بە پشتاو پشت لە سینەما و نواندندا)!
شادمان محەمەد
- ڕەنگە زۆر بواری جیاجیای ژیانی مرۆڤەكان هەبێت كە كوڕەكان یاخود كچەكان و یان نەوەكان بە هۆی باوانیانەوە ناوبانگ و پارە و دەسەڵاتیان بۆ ببێتە پاشماوە و پاشان دواتر بێماندوو بوون لەسەری ژیابێتن، بەتایبەت لە سیستەمە پاشایی و دیكتاتۆری و دەسەڵاتە رەهاییە ئایینیەكان و وڵاتە دواكەوتووەكانی وەك "جیهانی سێهەم"دا بوبێتە مۆد و دیاردە.

بەڵام بە ڕێژەیەكی كەمتر ئەمە لە بواری تری وەك هونەری گۆرانی و نوسین و سینەما و وەرزشدا بەدی دەكرێت، وتا ئەم بوارانە ئەم هەلە كەمتر دەبەخشێتە نەوەكانیان، چونكە ئەم چوار بوارە گرنگە زۆر كات پشت بە بەهرە و توانایی كەسەكان خۆیان دەبەستێت، واتا ناكرێت كەسەكە بە پشتیوانی پاشخانە خێزانییەكەی خۆی بكاتە پاڵەوانێكی بۆماوەیی!
 
لە رابردوودا زۆرێك لە ئەكتەرە بەناوبانگە كۆنەكان كە ئێستا كوڕ و كچەكانیان گەورە بوون هاتوونەتە مەیدانی سینەما و نواندن و سەرجەم كایە هونەری و و وەرزشییەكانەوە ئەمان ناتوانن بەواستە و پشتی باوانیان خۆیان هاوشێوەی دەسەڵاتی سیاسی بیكەنە دەستكەوتێكی ئامادەكراو و پاشان ببن بار بە سەر خەڵكەوە، گەرچی باوانیان ڕەنگە بە شێوازیی بۆماوەیی بەهرەكانیان بۆ جێهێشتبێتن، بەڵام ئەمە دیسان ناچێتە چوارچێوە و قاڵبی ئەوەی كە بە زۆر خۆیان سەپاند بێت بەسەر كۆمەڵگەدا!
-ئەم بابەتە قسە و گفتوگۆ زیاتر هەڵدەگرێت، بۆیە بەشداری ئێوە و ڕاكانتان جێی بایەخە! 
سەرنج؛ 
- زۆرێك لەم كوڕ و كچی ئەكتەرانە نەبووتەوە بە ئەكتەر!