هۆكارەكان و نیشانەكانی دواكەوتنی ئاخاوتن لە منداڵان

3 مانگ پێش ئێستا

د. فەرهاد حەسەن – چارەسەركاری ئاخاوتن
دواكەوتنی ئاخاوتن لە منداڵاندا دەكرێت كۆمەڵێك هۆكاری هەبێت، و زۆربەی جار چەند هۆكارێك بەیەكەوە دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی.
هەندێك جار دواكەوتنی ئاخاوتن لە منداڵاندا هۆكاری بەرچاو و دیاریكراوی هەیە، وەك، كێشەی بیستن، ئۆتیزم، دواكەوتنی ژیری و ئیفلیجی مێشك.
هەندێك جار دواكەوتنی ئاخاوتن هۆكاری دیاریكراوی نیە و دەبێت لە لایەن پسپۆڕی ئاخاوتنەوە هەڵسەنگاندی وردی بۆ بكرێت تاكوو بزانرێت هۆكاری دواكەوتنەكە چیە.
ئەگەر منداڵ یەكێك لەم نیشانانەی خوارەوەی هەبێت ئەوا دواكەوتنی ئاخاوتنی هەیە:
- ئەگەر هەتا تەمەنی 15 مانگ گروگاڵی نەبووبێت.
- ئەگەر هەتا تەمەنی 2 ساڵ نەتوانێت وشە بەكار بهێنێت.
- ئەگەر هەتا 3 ساڵان نەتوانێت ڕەستەی كورت دەرببڕێت.
- ئەگەر نەتوانێت ئەو كارانەی پێی دەوترێت ئەنجامی بدات.
- ئەگەر قسەكردنی بە پێی تەمەنی ڕوون نەبێت.