ژنێك؛ لە لەشفرۆشەوە بۆ حەواری

3 مانگ پێش ئێستا

یاسین ئافتاو
فیلمێك بە موود و تایبەتمەندییەكانی سینەمای بەریتانییەوە كە زۆر دڵگیر و هێمن و دڵنشینە. مۆسیقایەكی باڵا. ڕوونی مارا بە نوواندنە هێمن و قورسەكەی؛ هەیبەت و سەنگێكی تایبەتی بە كەسێتیی مێژوویی مەریەمی مەجدەلی بەخشیوە دوای ئەوەی ڤاتیكان لە تۆمەتی لەشفرۆشی بێبەریی كرد، ئینجا خواكین فۆنێكس لە یەكێك لە دەركەوتنە تایبەتەكانیدا زۆر قەشەنگ و مرۆڤانە ڕۆڵی عیسا وازی دەكات. 

فیلمەكە باس لە یەكێك لەو فیگەرانە دەكات كە لە مێژووی دووهەزار و بیست ساڵەی كرستیانیزمدا بە ژنێكی لەشفرۆش وێنا كراوە، ڤاتیكان ساڵی ٢٠١٦  لەو تاوانە بێبەریی كرد، پلەی بۆ ئاستی شایەتی یەكەمی زیندووبوونەوەی مەسیح و یەكێك لە دڵسۆزترین حەوارییەكانی ئەو بەرز كردەوە، مەریەمی مەجدەلی، ژنێك كە لە هەناویدا ڕۆحە مێینەییەكەی مەسیحی هەڵگرت، ژنێك كە پشتی كردە هەموو شتێك و دوای ناسیڕەییەكە كەوت. من چێژم لێ بینی و ڕەنگە تۆش.
ئەم فیلمە بەرهەمی ساڵی 2018
رۆڵی سەرەكی خواكین فینیكس و رۆنی مارا دەیگێڕن