دەربارەی پەیوەندی موزیك و ئاین لە نێو تەكییە و خانەقاكاندا

3 مانگ پێش ئێستا

توانا حەمە
‎عێراق و ئێران لەیلی باوە لەیلی
‎وەسف و سەناتە لەیلی باوەلەیلی
‎گشتی بە پاوە لەیلی باوە لەیلی
‎دەفی بۆ لێدە لەیلی باوە لەیلی
‎لە گۆرانی كوردیدا، زۆرجار ئاوازی (ئاینی و دنیایی) تێكەڵ دەبن، زۆرینەی جار تەنها تێكستەكانیان لە (باسێكی ئاینی بۆ باسێكی دنیایی یان دڵداری دەگۆڕێت)، (یاخود بە پێچەوانەوە). ئەوەی دەگۆڕێت تێكستە، بێ ئەوەی رەچەڵەكی ئاوازەكەی بگۆڕێت. 
لە رووی ریتمەوە هەمیشە ئەو جۆرە ریتمانەن كە (خێرا و بزوێنەرن)، بە شێوەی دووبارە بونەوە (loop)ی بەردەوام، بە هاوشانی كردنی (ئامێری ریتمی وەكو (دەف) بە (كۆ) یاخود (سۆڵۆ) یەك و دووبارەكردنەوە لەلایەن كۆڕگێڕانەوە گۆرانییەكە دەچڕن.
‎بڕوانە ڤیدیۆی تەكێی (كەسنەزانییەكان)ە كە دەروێشەكان لە بەرامبەر شێخەكەیاندا حاڵ دەگرن، ئەگەر بڕوانیتە ئەم ئاوازە لە رەچەلەكدا (بەزمێكی هەڵپەركێیە نەك ستایشی ئاینی)، تەنانەت تێكستەكەش ئاشقانەیە بەسەر باڵای (لەیل)دایە، بۆیە كاتێك كە دێتە رەوشێكی ئاینیەوە بۆ ئەوەی رەچەڵەكی ئاواز و ریتمەكە نەگۆڕێ و تێك نەچێ ناچارن هەر بڵێن لەیلی! چونكە لە رووی وەزن و قافیەی تێكستەكەشەوە توشی گرفت دەبن. پرسیار لێرەدا ئەوەیە لەیلی كێیە؟؟؟ خۆ شێخ ناوی (لەیلی) نییە! ئەم حاڵەتە تەنها لە تەكێی كەسنەزانییەكاندا نییە، بەڵكو لە تەكییەكانی (دیكە) و شوێنەكانی تر دووبارە دەبنەوە...
‎باسێكی زانستی و ئەكادیمی درێژ لە پەیوەندی موزیك و ئاین لە نێو تەكییەو خانەقاكاندا... بۆ ئایندە
‎توانا حەمە