پێنج بنچینە بۆ پەروەردەیەكی تەندروستی منداڵەكەت

2 مانگ پێش ئێستا

د. كەریم شەریف قەرەچەتانی
1-بەردەوام چاوت لەسەری بێت بۆ ئاگاداربوون لەهەڵسوكەوتەكانی و دەستخۆشی لێكردن لەچاكەكانی و ڕێگری لەڕەفتارو گوفتارە ناپەسندەكانی.
2-فێری بكە بخوێنێتەوە و لەخوێندنەوە دانەبڕێت، چونكە هیچ كاتێك لەخوێندنەوە زیان ناكات و هەمیشە كەسێك دەبێت لەهاوتەمەنەكانی خۆی باڵاتر دەبێت.
3-فێری كۆمەڵێ ووشە و ڕستەی شیاو و جوانی بكە بۆ شێوازی سڵاو و بەخێرهێنانی میوان، باگەورانە ڕەفتاربكات لەم بوارەدا، با لە ئاكارە جوان و سادەكانی تەمەنی خۆیشی دانەبڕێت!
4-فێری نەرمونیانی و باش مامەڵەكردنی بكە لەگەڵ هاوتەمەنەكانی، دواجار ئەم شێوازە جوانە لەگەڵی گەورە دەبێت، باوان زۆر شانازی بەڕەفتارە جوانەكانی منداڵ دەكەن.
5-چاندنی ڕوحی هاوكاری و یارمەتیدانی هاوڕێكانی، چونكە بەمشێوەیە مرۆیێكی مەزن دەردەچێت و دەوروبەر زۆر لێی بەهرەمەند دەبن.