بە منداڵەكەت مەڵێ!
08/02/2021
ئا: ئافەرین
بە منداڵەكەت مەڵێ: ئافەرین تۆ باشترین و زیرەكترین قوتابیت.
دەتوانی پێی بڵێی: تۆ زۆر بەتوانیت ئازیزم، شانازیت پێوە دەكەم!
بە منداڵەكەت مەڵێ: كەس وەك تۆ ناتوانێت جوان وێنە بكێشێت.
دەتوانی پێی بڵێیت: بەڕاستی وێنەكانت جوانن، هەست دەكەم ڕۆژ بەڕۆژ باشتر دەبێت!
بەمنداڵەكەت مەڵێ: ئێمە هەمیشە گەشتی جیاواز دەكەین، هاوڕێكانت وەك تۆ ناتوانن بگەڕێن و شتی خۆش ببینن.
دەتوانی پێی بڵێی: زۆر دڵخۆشم كە گەشتی خۆش دەكەین و ئەزموونی باشی لێوە وەردەگرین.
بە منداڵەكەت مەڵێ: هیچ كەس وەك تۆ وریا و ژیر نیە.
دەتوانیت پێی بڵێیت: تۆ كەسێكی ژیر و وریایت!
لەبیرتبێت كە منداڵەكەت لە هیچ كەس (زیاتر نیە و كەمتریش نیە)!
وەها كارێك مەكە كە كاتێك منداڵەكەت شكست دەهێنێت یان لە كارێكدا سەركەوتوو نابێت، توشی بێ هیوایی ببێت و خۆی بە كەم و شكستخواردو و بێتوانا بزانێت و متمانە لەدەست بدات.