دڵخۆشی ڕاستەقینە

2 مانگ پێش ئێستا

و: عەبدول محەمەد
لە بەرنامەیەكی تەلەفزیۆنیدا پێشكەشكار پرسیاری كرد لە میوانێكی ملیۆنێر..
چی شتێك لە ژیاندا زۆر دڵخۆشی كردوویت؟
ئەو پیاوە ملیۆنێرە وتی: بە چوار قۆناغی كامەرانی و دڵخۆشیدا تێپەڕیووم تا ئەو كاتەی كامەرانی و دڵخۆشی ڕاستەقینەم ناسیوە.
یەكەم: بوون بە خاوەنی شتەكان.؟
دووەم: بوون بە خاوەنی گرانترین و بەبەهاترین ئەو شتانەی كە دەگمەن و ناوازەن.. بەڵام بۆم دەركەوت كاریگەرییەكانیان كاتییە.
سێهەمیان: بوون بەخاوەنی پرۆژە زەبەلاح و گەورەكانی وەك كڕینی تیمی فتبۆڵێن یان بوون بە خاوەنی سەیرانگا جوان و رازاوەكان.
چوارەمیان: ئەو كاتە بوو كە هاوڕێكەم داوای كۆمەكی كرد بۆ بەشداریم لەكڕینی كورسی جوڵاو بۆ كۆمەڵێك منداڵی كەمئەندام كە توانای جوڵەی زۆریان نەبوو.

بە بڕی پارەی پێویست بەشداربووم بۆ كڕینی كورسیەكان، بەڵام هاوڕێكەم سوور بوو لەسەر ئەوەی كە خۆشم لەگەڵی بچم و بەدەستی خۆم دیارییەكان پێشكەش بە منداڵەكان بكەم.
لەو كاتەدا دڵخۆشییەكی گەورەم بە دەمووچاوی منداڵەكانەوە بینی .. بینم چۆن بە كوردسیە جوڵاوەكانیانەوە بە هەموو لایەكدا جوڵە دەكەن و قاقای پێكەنینیان شوێنەكەی پڕ كردبوو، وایان دەزانی لە شارێكی یاریدان.

بەڵام ئەوەی دڵخۆشی و كامەرانی ڕاستەقینەی پێ بەخشیم لەو كاتەدا بوو ویستم خوا حافیزی بكەم یەكێك لە منداڵەكان خۆی بە ڕانمەوە هەڵواسیبوو!
ویستم بە نەرموونیانی دەستی لەخۆم دوور بخەمەوە، بەڵام ئەو هەر بە توندی باوەشی بە ڕانمدا كردبوو، بە قوڵی چاوەكانی بڕیبووە ناوچەوانم.
خۆم بۆ خواركردەوە و لێم پرسی ئایا شتێكی دیكەت دەوێت بەر لەوەی بڕۆم؟
بەڵام وەڵامەكەی بەشێوەیەك بوو ژیانمی بە تەواوی گۆڕی و مانای كامەرانی و دڵخۆشی ڕاستەقینەشی پێ بەخشیم.
منداڵەكە وتی "دەمەوێت نیشانەكانی دەمووچاوتم بیر بێتەوە بۆ ئەوەی لە ئاسمان بتناسمەوە  و جارێكی تر لەبەردەمی خودا سوپاست بكەم..