پەتریپۆت و جوینەوەی كارەكانی ڕابردوو!

2 مانگ پێش ئێستا

شكار جەمال
كەناڵە كوردییەكان تا ڕاددەیەك پڕ بوون لە زنجیرەی درامای كوردی، بەڵام دەرهێنەری ئازاو چاونەترس خاوەنی كارەكان بێت زۆر گرنگە تاوەكو وێنەكانی عەقڵی بە دیواری بینەردا هەڵبواسێت .

لە ڕابردوو و ئێستادا كەسم نەبنینوە بە ئەندازەی حسین میسری و ناسر حسنی دەرهێنەری زنجیرە درامای ژاڵە چاونەترس و بوێر بن. ئەوان دەستییان بردووە بۆ ئەو بابەتانەی كە لای كۆمەڵگا بڤە بووە!
جا مانای دەرهێنەر بە واتای عەقڵ دێت، كە جەستە ئاڕاستە دەكات. بەڵام ئەو عەقڵە نابینم لە دەرهێنەری كورددا .
بە گوزەرێكی خێرا بەناو پەتریپۆتی نوێ، جگە لە جوینەوەی بەرهەمەكانی ڕابردوو و زنجیرە دراما سواوەكان هیچی دیكە نەبووە تاوەكو ئێستا ! ئەوەی لە پەتریپۆت دەبینرێت، هەر لە بەرنامەی بەرنامەو كەشكۆڵ و زەنگدا ..هتد بینراوە كە بۆ سەردەمی خۆی گرنگ بوون .

لە كاتێكدا ئەو زاناو بلیمەت و داهێنەرانەی مێژوو، كە بوون بە ئەستێرە، تەنیا كاریان ئەوە بووە بە دڵی عەقڵی گشتی كاریان نەكردووەو ڕێچكەی تایبەتی خۆیان گرتووە و نەترساون و بوێر بووون. بەڵام بۆ ئەم دەرهێنەرانەی ئێمە، ئەو كارەیان نەكردووە؟ یان بابەتەكە ئەوەیە، دوورن لە خوێندنەوەو بینینی فیلم، وەك ئەزمووون وەك دنیابینیی وەك ڕۆشنبیری كە دەبنە هۆی كامڵ بوونیان لە كارەكانیان لە دیدو وێنەكانیان .

لە كۆتاییدا دراما زۆر لەوە گەورەترە، كە تەنها بۆ بینیی چێژی كاتی و پێكەنین بێت ، كە ئەو پرسە منداڵ و كەم ژیرەكان دەتوانن ئەو ڕۆڵە ببینن.
دراما یاخود بڵێین زنجیرە دراما، كە بەشێكە لە سینەما دەبێت فێرت بكات، بە پێكەنینەكانیان پاشان هەڵەو كەم و كوڕییەكان دابماڵێێت و ڕێچكەی نوێ  بدۆزێتەوە بۆ بەردەوامیدان بە ژیانێكی شایستە.