بۆچی منداڵەكەم، هەست بەشەرم یان خەجاڵەتی دەكات؟

2 مانگ پێش ئێستا

ئیدریس نوری*
كاتێك میوانمان دێت، كچەكەم نایەتە ژووری میوان، قسەناكات.
دەچین بۆ میوانی، كوڕەكەم سڵاو ناكات، دێتەپاڵ من  دوورناكەوێتەوە.
دەچینەپارك، منداڵەكەم تێكەڵی منداڵی تر نابێت،
بەردەوام لەمن دوورناكەوێتەوە.
لەقوتابخانە، مامۆستاكان، دەڵێن زۆر شت دەزانێت، بەڵام ناوێرێت، دەست بەرزبكاتەوە، قسەناكات.
جاری واهەیە، چاوەكانی دادەخات كاتێك میوانمان دێت،هتد.

ئەمەی كەلەسەرەوە، ئاماژەمان پێ كرد، ئەو تایبەتمەندیانە بوو، كەلەمنداڵی كەم ڕوو و شەرمن، زۆر بەدی دەكرێت.
بابزانین، هۆكارو ڕێگاچارەكانی، ئەم حاڵەتە چین وچۆنن؟
بێگومان، كەم نین، ئەوگرفتانەی كەلەمنداڵاندا هەن و لەئایندەدا كاریگەری خراپ لەسەر هزرو ڕەفتار و كەسایەتی منداڵ لەقۆناغەكانی تری كەسەدا، بەجێ دەهێڵن.
منداڵانی شەرمن و كەڕوو، ئەوانە دەگرێتەوە، كەناتوانن بەجوانی، لەگەڵ كەسانی تری هاوتەمەن یان گەورەكان تێكەڵ بن، هەست بەخەجاڵەتی، زۆر دەكەن.
بێگومان، بەشێوەیەكی گشتی، هۆكاری كەم ڕوویی، خۆی لەدووخاڵدا دەبینێتەوە :-
1_ لەڕێگەی پەروەردەی خودی خێزان.
2_ دڵەڕاوكێی منداڵەكە.

ڕێگەی پەروەردە واتە: ئێمە زۆر سەختگیرین، زۆربەی شتەكان، كۆت وبەندمان بۆداناون، بەهیچ جۆرێك، مۆڵەتی هەڵە بە منداڵەكەمان نادەین، بچوكترین هەڵەی منداڵەكە، دەبینین و لەئەنجامدا لێكۆڵینەوەی لەسەردەكەین، بەم دایبابانە دەڵێن : دایك و باوكی فڕۆكەیی، واتە بەردەوام بەسەرمنداڵەكانەوە، چاودێری ووردوچڕ دەكەن.
دەڵێین: ئەم كارە باشە، ئەمە خراپە، چەندجار ئەمەی بۆدوبارە دەكەینەوە.
منداڵ خۆڕسكانە، هەندێك شت فێر دەبێت، بەڵام ئەمە مانای ئەوە نییە، دایك وباوك، دەستی لێ بەردەن، هەرچیان بوێت بیكەن، نــــا بەڵكو، هەوڵ بدرێت كەهەڵەی زەق و بەرچاو دەكەن، ئامۆژگاری بكرێن و ئاگاداربكرێنەوە.

یەكێكی تر، لەهۆكارەكانی خەجاڵەتی منداڵ، ئەوەیە ئێمەی دایكوباوك، دەستخۆشی و هاندانمان، نی یە لەكردنی كاری چاكەو گوێڕایەڵی منداڵەكەمان ، هەرمنداڵێك وكۆمەڵێك تایبەتمەندی خۆی هەیە.
بۆنموونە : یەكێك،  بەئەدەبە، یەكێكی تر، پاك وخاوێنە، یەكێك گوێگرە...هتد.
هەرمنداڵێك، خاڵی ئەرێنی هەیە، بەڵام لێرەدا، كەموكوڕی خەجاڵەتی، وادەكات لەمنداڵ، لەدوو ڕێگەوە، كاریگەری نەرێنی(نێگەتیڤ) لێبدات، كەلەوانەش یەكێكیان:
- باوەڕ بەخۆبوون.
- عیزەتی نەفس.
باوەڕ بەخۆبون، واتە: من دەتوانم.
عیزەتی نەفس، واتە: بەبەهاو قیمەتم.
بەداخەوە، شێوازی پەروەردەی ئێمە، بەجۆرێك نەبووە، كەتوانای منداڵەكەمان، بەرزبكاتەوە، بڵێین ئافەرین وهانی بدەین.

یەكێكی تر، وەك لەسەرەوە ئاماژەمان پێ كرد، دڵەڕاوكێ، بێگومان، ڕەنگە هۆكارەكانی ترس یان وابەستە بەخۆمانەوە، ئەم دڵەڕاوكێ یە ،گەشە پێبدات.
ئەویش دەڵێین: تۆ، ناتوانیت من خۆم ئەنجامی دەدەم، ئەوەئیشی تۆ نیە، تۆمنداڵیت چیتە لەوە،
یان زۆرجار، باوەڕی نەرێنی دایكوباوك.
بۆنمونە دەڵێت : نەوەك بڕوات وون بێت، یان بكەوێتەخوار، یان بڕواتە سەرجادەو ئۆتۆمبیلێك لێی بدات ...هتد.
بەڵێ، ڕاستە پاراستن و ئاگالێبونی منداڵ، لەجێگەی خۆی ئەركێكی پیرۆزە، بەڵام نەك فۆكس بكرێت و لەڕادەی خۆی بچێتەدەر.

چۆنیەتی چارەسەر :
1_  گۆڕینی ڕێگای پەروەردە: پێویستە لەسەر دایكوباوك، هەركارێك منداڵەكە، دەیكات كەئەرێنی یە، دەبێت دەست خۆشی لێ بكرێت.
2_ نابێت زۆر دژوارو بەسەختی ڕووبەڕووی هەڵەی منداڵەكە ببینەوە. مۆڵەتی هەڵەبدەین، چونكە لەیەك ساڵییەوە تا(12) ساڵی، منداڵ مێشكی بەتەواوی گەشەی نەكردووە.
3_ هەركات ئێمەی دایوباوك، هەڵەمان كرد، بەبەرچاویانەوە، بڵێین، داوای لێبوردن دەكەین، بۆئەوەی لەمێشكی منداڵەكەدا بچەسپێت، كەهەموو منداڵێك هەڵەدەكات، بۆئەوەی بەنامۆیی سەیری هەڵەی خۆی نەكات.
5_هەوڵ بدرێت، دایكوباوك، بەشێوەیەكی نمایش ئامێز، منداڵەكەی بەكاربهێنێت واتە: بڵێن بەمنداڵەكە، من شۆفێرم، تۆ وەك نەفەر پارە بدە بابتگەینم،  یان وەك، دوكاندارێك، وەرە شت بكڕە،  بزانم چیم لێ دەكڕیت، یان وەك میوانێك، من دێم تۆ پێشوازیم لێم بكە  ...هتد.
5_ ڕێگەبدرێت منداڵەكە، پەیوندی كۆمەڵایەتی نەپچڕێت، 
وەگرنگی بدرێت، بەشێوازی پەروەردەی ناڕاستەوخۆ.

لەكۆتایـــدا، ئێمەی دایكوباوك، چی نەكەین، كاتێك منداڵەكەمان، هەستی خەجاڵەتی لادروست بووە!
1_ تكایە تكایە، منداڵەكەت بەزۆر، ناچاری گۆڕینی ڕەفتار مەكە
با زیاتر دڵەڕاوكێ و خەجاڵەتی زیاتر، نەچێژن.
نە بۆسڵاو كردن، نەبۆماچ كردن و لەئامێزگرتنز بەزۆر ناچاریان مەكەن، بۆهیچ كەسێك.
2_لەلای هیچ كەس، منداڵەكەت تەریق مەكەرەوە، مەڵێ، داوای لێبوردن دەكەم، منداڵەكەی من، هەروا شەرمنە، ڕووی نایەت بڵێت، یان بڕوات بۆ ئەوجێگەیە.
ڕۆژانە، بزانە چەندجار، ئەم دەستەواژانە دەیڵێینەوە، بەبێ ئەوەی بزانین منداڵەكەمان، دواتر چی لەنەستیدا، دەچەسپێت.
3_ ئەگەر، كەسێك وتی، وای ئەم منداڵەی تۆ، چەند كەم ڕوو شەرمنە، تۆی دایكوباوك، خێرا بڵێ، نـــــا گیانەكەم، بەو جۆرە نییە، ئەوە تائێستا نەكراوەتەوە، مۆڵەت بدە، تا دەكرێتەوە و لەگەڵتان، ئاسایی دەبێتەوە، ئەم ڕستانە، زۆر یاریدەدەرە بۆمندڵەكەت.


*ماستەر لەپەروەردەی تایبەت