(خوێن خۆرەكان - خوێنمژەكان - زومبیەكان )

2 مانگ پێش ئێستا

شادمان محەمەد
- زۆرجار ناكرێت و نابێت هەندێێ فیلم نادیدە بگرین بە هۆكاری ئەوەی چیرۆكی فیلمەكە زۆر قووڵ نیە، یاخود تەكنیك زۆر بەرز نیە، یان لایەنی تری وەك بەشی نواندن بەهێز نیە، یاخود ڕەنگە ئێمە بە دڵمان نەبێت و كوردئاسایی بڵێین فیلمێكی منداڵانەیە! 
بۆ نمونە فیلمی (resident evil) كە لە چەند زنجیرە فیلمێكی جۆری ئاكشن و ترسناك پێكهاتووە، یەكەم بەشی لە ساڵی ٢٠٠٢ بڵاوبۆوە و پاشان تا ئێستاش بەردەوامی هەیە، بەڵام لەگەل ئەوەشدا ئێمە زیاتر وەك فیلمێكی تەواو ئاكشن و ترسناك و خەیاڵی تەماشا بكەین، بەلام لە راستیدا پشتی چیرۆكی فیلمكە شتێكی ترە، نهێنیەكی تری پێشبینیكراوە كە باس لە كۆمپانیایەكی زەبەلاحی وەك (دامەزراوەی ئەمپرێڵا - چەتر) دەكات كە شوێنەكەیان دەكەوێتە شاخی (ئاركلای)ی سەر بە شاری (ڕاكۆن)ەوە.
ئەم كۆمپانیایە كاری سەرەكیان لە بواری دەرمانسازیدایە، بەڵام بۆ مەبەستی بازاركردن و بازرگانیكردن بەمرۆڤەوە هاتوون بە نهێنی گەشە بڵاوكردنەوەی جۆرێك ( ڤایرۆسی T )ی دەدەن كەدواتر بە هۆی كاریگەری ئەو ڤایرۆسەوە مرۆڤ دەگۆڕێت بۆ توخمێكی ترسناك و دڕەندە كە پێی دەوترێت؛ زومبی!

- كارەكتەری سەرەكی و نەیاری سەرەكی كۆمپانیاكە ناوی (ئێڵیس)ە، كە ئەلیس یەكێكە لەو كەسانەی بۆتە قوربانی دەستی ئەوان، بەڵام لە هەمانكاتدا كەسێكی جیاوازە و  شارەزای نهێنی پشت پەردەی كاری ئەو كۆمپانیایە، هەر بۆیە لە پێناو مرۆڤایەتیدا دەیەوێت ڕووبەڕوویان ببێتەوە!!.

(ئەم فیلمە باس لە پێشبینیكردنی جەنگی بایلۆژی دەكات كە مرۆڤایەتی پێ لە ناو دەبرێت و كە ئەمرۆ سەرەداوی ئەو جەنگەكەش وا وردە وردە  دەردەكەوێت.)