كاریگەری خراپی پەروەردە كردن

2 مانگ پێش ئێستا

د. دیلمان ئازاد حەسەن
دیاردەی بەدڕەوشتی لە كۆمەڵگا ئیستا لە قۆناغێكی زۆر مەترسیدارە بەپێی ئەو حالەتانەی دەیبینم لە پزیشكی دادوەری، ترسناكیشی دەگەریتەوە بۆ كاریگەری  ئەو بەدڕەوشتییە لەسەر تاك و كۆمەڵ. مانای چییە بەدڕەوشتی؟ باسی ئەو كێشە گەورانە دەكەم كە دێنە لای ئیمە لە پزیشكی دادوەری

كۆمەڵێك گەنج لەسەر داب و نەریتی كۆمەڵ لادەدەن و كاری وا دەكەن كە لە یاسای كۆمەڵگا دەچیتە دەرەوە بەڵام لەبیری نەكەین زۆربەی گەنجەكانمان لەسەر داب و نەریت دەرۆن و ڕەوشتیان زۆر بەرزە. لێرە پرسیاریك دێتە ئارا، ئایا هۆكاری ئەوە چییە؟بە ئەكیدی لەخۆیەوە دروست نەبووە هۆكاری هەیە:
- خێزان و خراپی پەروەردەی خێزان چونكە مندال وەك كاغەزێكی سپییە دایك و باوك لەسەری دەنوسن كەواتە چی دەبێت ئەگەر هەوڵبدەین لەگەل منداڵەكان و فێری هوشیاریان بكەین بەپێی تەمەن و بەشیوەیەكی زانستی سنوردار بۆ ئەوەی تووشی ئەو هەڵانە نەبن كە دەگەنە پزیشكی دادوەری یان فێری یەكسانی جێندەریان بكەین یان فێری راستگۆیی و ڕەوشتی جوانی ترییان بكەین واتا هەوڵبدەین نەوەیەكی تەندروست پیك بینین.

- نەبوونی كەسێك لەخێزان كە ببێتە نمونەی ڕەوشتی بەرز لە خێزان چونكە مندال تەماشای دایك و باوكی دەكات.

- نەبوونی كۆبونەوەی خێزان لەسەر هەمان خوان كە گفتۆگۆ نەكەن و مندالەكان باسی ڕۆژانەی خۆیان بكەن بۆ دایك و باوكیان.

- نەبونی یاسای سزاو پاداشت بۆ مندال واتە فێریان بكەین كە لە حالەتی كاری باش پاداشت دەكرێن و لە كاری خراپ سزا دەدرین.

- بوونی تەكنەلۆجیاو سوشیال میدیا بی سانسۆر.

-نەبوونی پەروەردەیەكی باش لە قوتابخانەكان خۆی بنەما دەبیت پەروەردە پێش زانست بیت.

چارەسەری ئەوانەش بەوە دەبێت:
لە قوتابخانەكان سیستەمێكی پوخت و جوان هەبیت بۆ پەروەردە.
 لەگەل ئەوەش كۆنترۆلكردنی زنجیرە دراماكان و سوشیال میدیا بەوەی دایك و باوك ئاگاداری مندالەكان بن كە سەیری چی دەكەن و جگە لەوەش چارەسەری ئەو خاڵانەی سەروە. ئەوەی باسم كرد لەهەموو خیزانیك نییە بە ئەكیدی خیزانی زۆر رۆشەنبیریش هەن كە دەزانن چۆن مندال پەروەردە بكەن..
  بەپیی ئەو ١١ سال كاركردنەم لەناو كێشەی خەلك وەك پزیشكیك ئەوانە فیربووم  وەك ئەركی سەر شانمی دەبینم كۆمەڵگا هۆشیار بكەمەوە لە مەترسییەكانی كەلەسەر مندالەكانمان دروست دەبیت.

دكتۆرە دیلمان ئازاد حسن
پسپۆری پزیشكی دادوەری
مامۆستا لەكۆلێژی پزیشكی