لێشاوی میدیای فەیك و تێكچونی تەونی كۆمەڵایەتی
1 مانگ پێش ئێستا
چۆمان عوسمان
پیشەی ڕۆژنامەنووسی لە كوردستاندا، لە هەموو كات زیاتر لەقەیرانی ئەخلاقی و مەترسیدایە، بەهۆی ئەو پەیجە فەیك و مەترسیدارانە كەبەناوی میدیاوە دروسست بوون.
هۆكاری درووست بوونی زۆۆری ئەو لێشاوە لە پەیج و میدیای فەیك، ململانێی سیاسیییە، كە بەڕوونی لەنێوان دوو كەسایەتیدایە و لەلایەن ئەوانەوە پشتیوانی دەكرێن.
بۆیە بەیاسا دەبێت كۆتایی بەو دۆخە ئاڵۆزەی ناو سۆشیال میدیا بهێنرێت.
كلتوری پەلاماردان و شكاندنی كەسایەتی، بەهەواڵی بێبنەماو دەزگای خراپی ئاڕاستەكراو، بەرەو تێكشكاندنی مەترسیداری تەونی كۆمەڵایەتیمان دەبات، بەوەش باجەكەی قورس دەبێت لەسەر نەوەكانی داهاتوو.