رێكەوتن و رێك نەكەوتن لەگەڵ بەغداد

1 مانگ پێش ئێستا

كورتیلە رەخنەی سیاسی
رێكەوتن و رێك نەكەوتن لەگەڵ بەغداد
مەلا بەختیار
پەیتا پەیتا بەرپرسەكان پێش بڕكێیانە لەسەر ئەگەری رێكەوتن و رێك نەكەوتن لەگەڵ بەغداد.. گەشبینەكان، دەیانەوێ زوتر مژدەكە بدەن. هەتا ناڕەزایی كەم بكەنەوە. رەشبینەكانیش مارانگازن. ئێمەش دەڵێین:
لەدوای لاوازكردنی سوننەكان.. هەروەها، سەرنەكەوتنی ریفراندۆم و لەدەستدانی ناوچە كێشەلەسەرەكان هاوسەنگی سێگۆشەی سیاسی لە عێراق تێك درا.  ئەمەش دەسەڵاتدارانی عێراقی، زاڵ كردووە. بۆیە، هەتا هاوكێشە سیاسی_ عەسكەرییەكانی عێراق وابمێنێتەوە، رێكەوتنی تۆكمە لەگەڵ بەغداد، قورسە. جارێ تەنها چارەسەری كاتی لە ئارادا ماوە!!!