غەدر لە غالیب و لە كوردستانیش

1 مانگ پێش ئێستا

كورتیلە رەخنەی سیاسی
غەدر لە غالیب و لە كوردستانیش
غالیب محەمەدم نەدیوەو نەدواندوە. لە بەرەی نەیارە. بەڵام پەلاماردانی، تاوانە.
لێكەوتەی لێدوانەكان و لێدانەكەی ناوبراو؛ سەیرن! كێشەیەكی یاساییە و ئەركی دادگا و پۆلیسە. بە هاوكاری ئاسایش. كەیسەكە لە دادگایەو.. پۆلیس و ئاسایش لێدوانیان لەسەر نەداوە، لێكۆڵینەوەی هەمەلایەنەشی لەسەر نەكراوە. ئەم هەموو دەستێوەردانەی بەرپرسان، كەی كارێكی تەندروستە؟!
دۆخی كوردستان و پەیوەندی لایەنە سیاسیەكان، وەكو كەڵەكە بەردە، بە بچوكترین فشار دەتەپێ. چ رەوای هەقە، جارێ كێشەی بودجە لە بەغداد ماوە. موچە پچڕ پچڕ دەدرێ. هەڵبژاردنی عێراق بەڕێوەیە، كەچی لەسەر گرفتی پەرلەمانتارێك هەڵدەدێرێن؟