ئەم جارە رۆناڵدۆش تاوانبارە

7 مانگ پێش ئێستا

چێنەر عەبدولقادر
كە باسی یۆڤانتۆس دەكرا لە چامپیۆنس لیگ و ئەنجامی دوو وەرزی پێشوو دەمانوت هەموو گۆڵەكانی یۆڤانتۆس لە قۆناغی كەوتن رۆناڵدۆ بۆی كردبون، بەڵام تیپەكە خراپە، بەس بەرامبەر پۆرتۆ هاوكێشەكە پێچەوانە بوو.

رۆناڵدۆ لە هەردوو یاری پۆرتۆدا كاریگەری نەبوو، لە یاری دوەمدا دوای ١٢٠ خولەك رۆناڵدۆ باش نەبوو، بۆ؟

*یۆڤانتۆس ژمارەیەكی بێ شومار تۆپی بەرزیان دروستكرد بۆ ناو سزا، بەس رۆناڵدۆ قەت لەوێ نەبوو، یەك جار سەریلێدا بێ سود بوو. 
*رۆناڵدۆ كە دەگەڕایەوە بۆ وەرگرتنی تۆپ، هیچ جارێك ئاوڕی نەدایەوەو یاریزانێك نەبڕی و هەوڵێكی تاكی نەدا، بەڵكو زۆر جار تۆپ وەگرتنی خراپ بوو، چەند دانەیەكی لەدەستدا و چەند پاسێكی هەڵەیدا.
ناڵێم هەموو كێشەكانی یۆڤانتۆس رۆناڵدۆ بوو، بەڵام یەكێك بوو لە كێشەكان، لە رابردوو چۆن وتومان رۆناڵدۆ چارەسەر بوە، ئەمشەویش كێشە بوو.