ئیسرائیل پاش نیو سەدە سۆراخی مەزنترین سیخوڕی دەكات!

1 مانگ پێش ئێستا

شادمان محەمەد
قسەیەكی دەزگای مۆساد هەیە لە بارەی جیهانی سیخوڕیەوە دەڵێت؛ مەزنترین سیخوڕ، ئەو سیخوڕەیە كە هیچ كەس نایناسێت! 
ڕەنگە زۆربەمان چیرۆكی ئەو سیخورە ترسناكەمان بیستبێت بە ناوی(ئێلا كوهین)ەوە!
ئێلا كۆهین، چیرۆكی ئەو سیخوڕە ئیسرائیلیەیە كە بۆ ماوەی چوار ساڵ لە وڵاتی سووریادا كاری سیخوڕی كرد واتا لە ماوەی ساڵانی (١٩٦١ - ١٩٦٥)دا كە نزیك بوو ببێتە سەرۆكی وڵاتی سووریا.
كوهین، سەرەتا لە وڵاتی ئەرجەنتیندا ئیسرائیلیەكان فێری زمانی عەرەبیان كرد و پاشان ناویان لە (كۆهین)ەوە گۆڕی بۆ ( كامیل ئەمین سابت) و پاشان ڕەوانەی وڵاتی سوریان كرد تاوەكو چاودێری پێگەی ئەو هێزە سەربازییە گەورەیەی سووریا بكات كە لە (بەرازاییەكانی جۆلان)ەوە هێزەكانی ئیسرائیلیان بەگیر هێنابوو.

لێرەدا درێژە بە زنجیرەی رووداوەكان نادەم و بۆ ئەوەی  زنجیرەی ڕووداوەكان بێتام نەبێت، گەر بۆتان گرنگ بوو خۆتان هەوڵبدەن شوێن چیرۆكی دەستپێكی ژیانی كۆهین و پاشان چوونی بۆ سووریا و پاشان بەركەوتە و ململانێكانی لەگەڵ دەزگای هەواڵگیری و سوریا و رووسیادا كە چۆن و چی بووە! كە پاش چەندین ساڵ لەو ڕووداوە  ڕاستەقینەیەدا كرایە زنجیرە دراما و پاشان چەناڵ و پێگەی نیتفێلكس توانی لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا بە یەك وەرز و بە چوار زنجیرە دراما بەناوی(سیخوڕەكە)ەوە پەخش بكات. وەك هەمیشە ئەم جۆرە فیلمانەش بینەر دەكاتە دوو بەشەوە، بەشێك ئەوانەن كە پشتگیری دەكەن و بەشەكەی تریش ئەوانەش كە دژی ئەم جۆرە چیرۆكانەن و نەیاری سەرسەختی ئیسرائیلن.

دواجار لە نوێترین هەوڵ و هەواڵدا و لە ساڵی ٢٠٢١دا و لەدەرەوەی فیلمەكەدا وڵاتی ئیسرائیل بە پاش نیو سەدە لەم رووداوە راستەقینەیەدا بەنێوەندگیری وڵاتی رووسیا بە فەرمی هاتوونەتە سەرخەت تاوەكو لەگەل وڵاتی سووریادا بكەونە رێكەوتن سەبارەت بە یەكلاكردنەوەی ئەم كەیسە گرنگە!

سەرنج؛ 
سەرجەم ڕووداوەكانم باس نەكرد، تاوەكو زنجیرە دراما سپۆێڵ نەبێت!