بەرنامەی منداڵان لە تەلەفزیۆنەكان

1 مانگ پێش ئێستا

گەشاوە جاف
بوونی بەرنامەی مندالان لە تەلەفزیۆنەكان لە مێژەو بە گرنگترین بەشی كەنالەكان ناسراوە لە پاڵ بەرنامەكانی تردا ،بەڵام ئایا بە كام جۆرە لە بەرنامە دەگوترێت كە بەتایبەت بۆ منداڵان بەرهەم هێنرابێت تا جەند ئامانجیان پەروەردەكردن یان بە شێوازێك رێكخستنی‌ كاتەكانینە بۆ فێركردنی رەفتاری دروست؟ وە تا جەند بەرنامەكانی كەناڵەكان توانیویانە لە ڕێگەی كاتی پێشكەش كردنی بەرنامەكانیان زانیاری سوودمەند بەگەیەننە ئەو جیلەی كە دەبنە مۆی رۆشنی كۆمەڵگەلە داهاتوودا؟ یان تاجەند توانیومانە منداڵەكانمان لە هەواڵ و ڕووداوەكانی ناخۆ و دەورووبەر ئاگادار بكەینەوە لەڕێگەی هەستیارترین بەشی ماس میدیا كە ئەویش تەلەفزیۆنە؟ چونكە تەلەفزیۆن وەك دەرزی مۆرفین وەهایە كە مرۆڤ بەنج دەكات بە بەرنامەكانی بۆ گەورەكان جا بۆ منداڵان زیاتركاریگەرترە هەر بۆیە ئەوانەی كار بۆ بەشی مندالاندەكەن زۆر بە بەئاگاییەوە بیرۆكەی بەرنامەكان تاوتوێ دەكەن پێش بریاردان لەسەر بەرهەمی بهێنانی بیرۆكە .

جۆرەكانی بەرنامەی منداڵان بەپێی تەمەنەكانیان بەرهەم دەهێنرێت و ئامانجی بەرنامەكە ئاڕاستەی ببنەرەكانی دەكات، هەروەك‌ چۆن بەرنامەكانی گەورەش بەپێی تەمەنەكاینان پۆلێن دەكرن و جۆرەكانیان دەگۆڕێت.بەڵام بەرهەم هێنانی بەرنامەی منداڵان بۆ تەنەمەكانی ژێر شەش سال زیاتر وێنەی جوڵاوە ئاژەلێك یان گۆلێك دەبێتە كاراكتەری سەركی بەرنامەكە لە ڕیگەی ئەو كاراكتەرەوە هەر بەرنامەی باس لە كردارێكی باش دەكات یان ژیانی ناوباخێك یان دراستانێك یان باخجەی ئاژەڵان دەكات، زۆربەی ئەم بەرنامانە بێدەنگن قسەكردنی تێدانیە بگرە زیاتر كردارە لەڕیگەی جووڵەوە بیرو بۆجوونەكانت بە منداڵان دەگەیەنیت هەندێكیشیان دەنگی خراوەتە سەر یان ئەو دەنگە بەشداری دەكات لەگەڵ كاراكتەرەكان پرسیاریان لێ دەكات ئەوانیش بە زمانی منداڵانی ئەو تەمەنە جواب دەدەنەوە وەها دەكات لە بینەرەكان كە هەست بكەن ئوانیش بەشدارن لە فیلمە كە یان بەرنامەكە .  

 زۆر بەی ئەم بەرنامانە لە شیوەی فیلم كارتۆندان و بەهۆی پێشكەوتنی تەكنەلۆژیاوە لەم سەردەمەدا زۆربەی بەرنامەكان بە شێوەی ‌فیلمی ئەنیمەیشن بەرهەم دەهێنرێت. و لەبەر ئەوەی ‌ڕەنگەكان ڕۆڵی سەرەكیان هەیە لە ڕاكێشانی سەرەنجی ئەم بینەرە بجووكانە وەها لێ دەكات كە بەبەردەوامی سەیری بەرنامەكە بكەن چونكە منداڵان ئەگەر بابەت و رەنگ و پێشكەشكار هەستی نەجوڵینێت توانای نابێت كە تا كۆتایی بەرنامەكە بمێنێتەوە هەر‌بۆیە بەكارهێنانی ڕەنگەكان جیرۆكی بەرنامەكان سەرنجراكێشتر دەكات لای منداڵانی ئەم تەمەنە دیاریكراوە هۆكەشی ئەوەیە بیر و هۆشیان بۆ لای ناوەڕۆكی بەرنامەكە ڕابكێشن، گرنگی ئەو دەنگانەی قسەدەكەن شێوەی گفتۆگۆكانیان هاوشێوەی زمانی منداڵانی تەمەنی سفر بۆ شەش ساڵانە بینەرەكانی بەئاسانی لە زمانەوانی گفتوگۆكانی بەرنامەكە‌ تێدەگەن. 
تازەترین بەرهەمهێنانی بەرنامەكانی ئەم تەمەنە ئەنیمەیشنە مەبەست وێنەی جووڵاوە‌ هاوكات چەند منداڵێكیشی تێكەڵ كراوە بۆ زیاتر بەهێزكردنی بەرنامەكە و تێكەڵ كردنی دینای خەیاڵ لەگەڵ دنیای واقیع و ناوەرۆكی بەرنامەكان باس لە شوێنێكی خەیاڵی دەكات كە بەهۆیەوە منداڵانی ئەم تەمەنە لە ڕێگەی ئامانجی بەرنامەكە خەیاڵیان بەرفراوان دەبێت خولیای گەران بەشوێن شتە وونبووەكاندا لە ژیان زیاتردەبێت، هەر ڕۆژەی فێری ووشەیەكی تازە یان ئاشنا یان دەكات بە لایەنە جۆراوجۆرەكانی ژیان پڕ دەبن لە زانیاری بەسوود كە كەڵكی لێ وەردەگرن لە دوارۆژدا.

بۆوەڵامی پرسیارەكانی سەروەم لە كۆی تێروانینم بۆ بەرنامەكانی بەشی منداڵان لە تەلەفزیۆنەكانی كوردستان تا ئێستا كار لەسەر ئەو بنەمایانە نەكراوە و كەسانی شارەزا جێدەستیان دیارنیە بە بەرهەمهێنانی بەرنامەی منداڵانەوە، هەندێ بەرنامەكراوە بەڵام لە ئاستی داخوازی منداڵاندا نیە زیاتر پركردنەوەی كاتی تەلەفزیۆنەكەیە، چونكە كە بەرنامەیەك نەتوانی ئامانجی هەبێت پێشاندانی نابێتە هۆكاری ئەرێنی بۆ بینەرەكانی، تا ئێستا بەرنامەكان نەیان توانیوە هەمەجۆربن مانای كاركردن لە گەڵ منداڵدا كەواتە منداڵان ئەكتیڤكە نەك لە بەرنامەكەشدا بە شێوەیەكی ناراستەوخۆ پێ بڵێیت كە تۆی گەورە هەموو شتێك ئەزانی و ئەو دەنێ گۆێ بگرێت گرنگ نیە تا چەند ئەو منداڵە بەرنامەكەی بەدڵە یان نا گرنگ پڕكردنەوەی كات بێت.
ئێمە توانامان هەیە كە ئەو بەرنامانە بەرهەم بهێنین كە منداڵان پر زانیاری گشتی و پەروەردەییان دەكات بەڵام بۆتا ئێستا نەكراوە ئەو پرسیارە بۆتۆی خوێنەر بە جێ دە‌هێڵم .