چەند بەختەوەرە ئەوەی دەڵێت من توركم كۆتایی پێهات

23/03/2021

كارزان گلی
توركم، راستیم، ماندوونەناسم
بیروباوەڕم: پاراستنی بچووكەكانمە و رێزگرتنی گەورەكانە، وڵاتەكەم و میللەتەكەم لە خۆم زیاتر خۆش بوێت.
ئامانجم: بەرزبوونەوە و رۆیشتنە بۆ بەرەوپێشچوون.
ئەی ئەتاتوركی گەورە!
ئەو رێگەیەی گرتودەتە بەر، سوێند بێت، بە بێ وەستان ئەو ئامانجەی نیشانت داوین بۆی دەڕۆین.
بوونی من دیاری بێت بۆ بوونی توركیا.
چەند بەختەوەرە ئەو كەسەی دەڵێت من توركم.

ئەم شیعرەی سەرەوە، لە ٢٣ی نیسانی ساڵی ١٩٣٣ەوە تا ٢٠٢١ بەسەر هەموو قوتابییەكی توركیا فەرز كرابوو، بەر لەوەی بچنە ناو پۆلەوە بە كۆمەڵ بیڵێنەوە، جا گوێیان بەوە نەداوە، قوتابی كورد بێت، یان عەلەوی، یان هەر نەتەوەیەی تر.

بەڵام ئیدی ئەو شیعرە ناوترێتەوە و بە بڕیاری دادگا و لەسەر داوای پارتی داد و گەشەپێدان AKP، شیعرەكە كۆتایی پێهات. ئەردۆغان دەیەوێت بە زیرەكانە ئاسەواری ئەتاتورك بسڕێتەوە، ئەمە بۆ كورد باشە و پێویستە دڵمان پێی خۆش بێت. ئاخر بۆچی رۆڵەیەكی كورد، بڵێت ”چەند بەختەوەرە ئەو كەسەی دەڵێت من توركم“.

هەر بۆ زانیاریتان، شیعرەكە لە لایەن رییشید غالبەوە نووسراوە، كە لە ساڵی ١٩٣٣ وەزیری پەروەردەی توركیا بووە و دۆستێكی نزیكی ئەتاتوركیش بووە.