‎دێنزێڵ واشینگتۆن

30/03/2021

میران كەریم
‎ناوی تەواوی" دێنزێڵ هایێس واشینگتۆن"ە، لە(28/12/1954) لە (mount vernon-new york) لەدایك بووە، لە خێزانێكی ئەمریكی كەدایكی ناوی"لێنی" بوو خەڵكی جۆرجیا بوو وە باوكی جولەكە بوو لەگەڵ ئەوەشدا لە یەكێك لە باڵیۆزخانەكانی شاری ڤیرجینیا بوو.
دوای تەواو كردنی خوێندنی سەرەتایی و زانكۆ بە سەركەوتوویی چووە یەكێك لە چاپخانەكان بۆ كاری ڕۆژنامە، لەگەڵ ئەوەشدا زیاتر حەزی بە شانۆ و دراما ئەكرد و دوای ماوەیەك لە ئیشی ڕۆژنامە ئەچێتە شاری"سانفرانسیسكۆ" و لەوێ لە هۆڵێك ئەبێتە فێرخواز بۆ ماوەی یەك ساڵ، یەكەم دەركەوتنی لە شانۆدا بەناوی
‎‏"wings of the morning"بوو كە ئەم شانۆیە دەربارەی دۆزینەوەی نەخۆشیەكی ڕیخۆڵە كوێرە بوو كە تەواوی ویلایەتی"Maryland" گرتبووەوە.
"واشینگتۆن" زۆر بەجوانی ڕۆڵەكەی بەرجەستە كرد و سەركەوتنێكی باشی بەدەست هێنا ، دواتر بەهۆی ئەوەی كە بەهرەیەكی جوانی هەبوو لە ڕۆڵبینیندا دەستی كرد بە كاری فیلم...

‎یەكەم دەركەوتنی وەك ئەكتەرێكی سەركەوتوو بۆ فیلمی"carbon copy"بوو لە ساڵی"1981".
بەشداری لە(56) فیلمدا كردووە وەك ئەكتەر.
‎باشترین فیلمەكانی::
Cry Freedom
Glory
Malcolm X
The Hurricane
Training Day
Flight
Fences
Inside man
American Gangster

‎خەڵاتەكانی:
‎هەشت جار پاڵێوراو بووە بۆ بەدەست هێنانی خەڵاتی ئۆسكار بۆ باشترین ئەكتەر و (2)جاریش خەڵاتەكەی بردۆتەوە بۆ فیلمەكانی: ‎‏(Glory-1989)(Training Day-2001)
خاوەنی(80)خەڵاتی جیهانیە و (157)جاریش پاڵێوراو بووە بۆ بەدەست هێنانی خەڵاتە جیاوازەكان.
‎ئێستا لە لۆس ئەنجلۆس ئەژی لەگەڵ خێزانەكەی"پاولێتا واشینگتۆن" و خاوەنی چوار منداڵە.
‎ئێستا تەمەنی (62)ساڵە