دەشنێ موراد راستیەكانی ووت

01/04/2021

زەبەنگ بەهادین
لە بەرنامەیەكدا دەشنێ موراد چاوپێكەوتنی هەبوو، وەك هەموو كەسایەتییە دیاریەكان كارێكی ئاساییە كەسێكی وا بدوێ بەلام ئەوەی دەشنێ لەو بەرنامەی ووتی چریكەیەكی تازە بوو، دەشنێ پشت پەردەكانی میدیا و میدیاكارانی ئاشكرا كرد، ئەوەی نیشاندا كە ئافرەتێك لەم ووڵاتە بۆ ئەوەی بگاتە خەونەكانی دەبێت چەنێك و چ جۆرێك قوربانی بدا.

دەشنێ ئەوەی نیشانی هەمووان دا كە هەموو ئافرەتێك دەتوانێ ببێتە كەسایەتیەكی سەركەوتو بێ ئەوەی بەهاكانی خۆی بدۆرێنێ، لێرە ئاستەنگ و رێگری زۆر دەكرێت نەك تەنها بۆ ئافرەت بەلكو بۆ پیاویش كاتێك بیەوێت بەهرەكانی خۆی نیشان بدا كاتێك حیزبێك یا سیاسیەك لە پشتی نەبێ ئاوا زوو خەونەكانی لە گۆر دەنێن ، ئەوەی ئەوانیش لە بەرامبەر دەیانەوێ ئەو ئەستەمەیە كە مرۆڤ دەیەوێت بیپارێزێت.

لە هەر وولاتێكی جیهاندا كەسێك بەهرەیەكی هەبێت حكومەت و كەسایەتیە دیارەكان هاوكاری دەكەن و پشتیوانی دەبن بەلام لێرە بە پێچەوانەوە دەیانەوێ بۆ مەبەستە ناشرینەكانیان بەكاریان بێنن و ێەوە نیشان بدەن كە ئەگەر تۆ دەتەوێ سەركەوی و دەركەوی دەبێت لە  ژێر باڵ و فەرمان و ویستەكانی ئەواندا بیت ، لە دوای راپەرینەوە دەوترێت مافی ئافرەت مافی مرۆڤ مافی مندال بەلام مەخابن هیچی نابینرێن لە ئەرزی واقعدا.

دەشنێ دڵی پر پر بوو، فرمێسك لە چاوەكانیدا دەبینرا لە هەمان كاتدا ئازایەتی و توانایەكی زۆریش لە ناو دڵ و دەرونیدا بوو وەك ئەوەی بڵێ ئەوە منم هەرگیز ناكەوم، ساتێك قسەكانی كەسانی وا دەبیستی سەرێ دەلەقێنی دەلێی حەیف ئیمە دەسەلاتی كوردی و میدیای كوردیمان وویست تا دەستمان بگرێت نەك پاشقولمان. لێبگرێت