هاورەگەزخوازەكان جێی زگپێسووتانن

04/04/2021

محەمەد خۆشناو
لەم چەند رۆژەی رابردوودا، هەوالێك بلاوبووەوە، كە هێزەكانی ئاسایشی سلێمانی، لەسەر داوای هاولاتیان ژمارەیەك هاورەگەزخوازیان دەستگیر كردووە.
لەراستیدا من وەكو بوونەوەرێكی قێزەوەنی بەدفەر سەیری هاورەگەزم دەكرد، تەنها لە تەلەفزیۆن ئەمانەم بینیوە و كە دەمدیتن یەكسەر لەسەركەنالەكەم لادەدا، وابزانم ئیدارەكەی (بەیدن)ی سەرۆكی ئەمەریكا دوو هاورەگەزی تێدایە، كە دوو پۆستی گەورەیان هەیە.

زۆر مەراقم بوو كە بزانم، هۆكار چیە كە ئەمانە دەبنە هاورەگەز و لە هەندێك ولاتانی ئەوروپی رێگە بە هاورەگەزەكان دەدرێت هاورەگەزی بكەن؟! دەیان سەرچاوەم لەسەر خوێندنەوە، هەمیشە دەگەرام كە ئەمانە بۆ وان!
ئەم جۆرە كاسانە لەناو كۆمەلگەی كوردستانی و عەرەبی و ئێران-یش هەن، بەلام ناوێرن خۆیان ئاشكرا بكەن لە ترسی كوشتن یا ئابرووبردن، كە دواجار ناچار دەبن خۆیان  بكوژن، تارادەیەك توركیا و تونس باشترە.

مانگێك لەمەوبەر، پزیشكێكی برادەر كە كەسێكی رۆشنفكرە بە تەفاسیل، هۆكاری هاورەگەزی بۆ باسكردم، كە پووختەكەی ئەوەیە:
كە ئەمە لە خەلەلێك لە تێكچوونی هاوسەنگی هۆرمۆنیەوە هاتووە، ئەم كارە خەتای ئەوانی تێدا نیە، بە پێچەوانەوە ئەم جیاوازیەیان بەرادەیەكی زۆر خەمی پێدەخۆن و ئازاریان دەدات.

ئەمە فیلمێكی زانایەكی هاورەگەزی بیرهێنامەوە، كە لە تەلەفزیۆن بینیم كە ئەمە پووختەكەیەتی: 
لە سەردەمی جەنگی جیهانی دووەمدا، حكومەتی بەریتانیا، كۆمەلێك زانا بانگ دەكات، بۆ دروستكردنی ئامێرێك بۆ كردنەوەی كۆدی پەیوەندی ئەلمانیا، چەند مانگێك خەریك دەبن ناتوانن ئامێرەكە دابهێنن، تەنها یەك مانگیان لەبەردەمدا دەمێنێت بۆ دروستكردنی ئامێرەكە، هەموو زاناكان پاشەكشە دەكەن و بێئومێد دەبن، بەلام (تو رینگ)ی زانای ماتماتیكی ئینگلیزی توانی بە یەك مانگ ئامێرەكە دروستبكات، ئامێرەكە دەزگایەكی ئاسنینی گەورە بوو وەكو چاپخانە، لە رووی پێشەوەی كۆمەلێك بەكرە دەسورانەوە بۆ كردنەوەی كۆدی پەیوەندی ئەلمانی، ئەو ئامێرە ناوی (ئینگاما)
لەبەختی ئەو زانایە هاورەگەز بوو، ئەو كات هاورەگەزەكان هیچ مافیان نەبوە، زانای ناوبراو لەكاتی خۆیدا لەسەر ریسوایەكی بەهەلا دەستگیركرا، بریاری دادگا ئەوە بوو، یان بگیرێت و بخرێتە بەندینخانەوە، یا ئەوەتا بۆ ماوەی سالێك لەژێر چارەسەردا بێت بۆ ئەوەی لە ماوەی ئەو سالەدا دەرزی ئەو هۆرمۆنە وەربگرێت بۆ زیندووكردنەوە و بەجۆشكردنی نێرایەتە هەلاتوەكەی، زاناكە چارەسەرەكەی هەلبژارد لەجیاتی بەندینخانە و، بە خەمۆكیەوە لە ماڵەكەی گۆشەگیر بوو و، دەرنەدەچوو، بەردەوام خەریكی لێكۆلینەوەكانی بوو  و، لەكاتی هەولدان بۆ دۆزیەنەوەی كۆدا، كچێك كە هەر لەو تیمەی لەگەلیدا كاری دەكرد، حەزی لە زاناكە دەكرد، بۆ ئەوەی هاورەگەزیەكەی ئاشكرا نەبێت مارەی كرد، بەلام دوایی ئیعترافی بۆ كچەكە كردو و، كچەكە بە توورەیەوە بەجێیهێشت.

پاش ماوەیەك كچەكە زانی زاناكە لە مال خۆی گۆشەگیر كردووە، چووە كنی و، دۆخی پاشەكشە و خەمۆكی لە زاناكە بینی و، هاوسۆز بوو لەگەلی، دەیویست وورەی بەرز بكاتەوە و پێی گووت: ئێستا من لە وێستگەی شەمەندەفەری ئەو گوندەوە دێم بۆ لات، خودی ئەو گوندە دەبا ئیمرۆ نەمابا، ئەگەر ئەو بەشداریە زانستیەی تۆ نەبا، لە بوون نەدەما ئەگەر تۆ نەبای بە داهێنانی ئەو ئامێرە.
 كچەكە پێی گووت: ئەو كەسەی پلیتی شەمەندەفەرەكەی دامێ، ئەگەر  بەشدایە زانستیەكەی تۆ نەبا،  دەبا لە ریزی مردوان دابا، لەدواجار كچەكە بە گەشبینی و زەردەخەنەوە جێیهێشت و گەرایەوە، پاشان زاناكە بە جدیتر و حەماسەوە بەردەوام بوو لە بەرهەم و لێكۆلینەوەكانی، پاشان دوای ئەو ماوەیە دوای دوو سال بەخۆكوشتن مرد، دوای مردنی بە چەندین سال (ئیلیزابیس)ی شاژنی بەریتانیا لێبووردنی پێبەخشی و، دانی بەوە نا، كە ئەگەر ئەو پیاوە نەبا، جەنگی جیهانی دووەم بۆ دوو سالی دیكەش بەردەوام دەبوو و، ئەوساش چواردە ملیۆن كەس لەناو دەچوون.