شارستانێتەكان شەڕیانە لە پەیكەری هێلی لۆڤ و مەلاكاندا

04/04/2021

هەڵۆ ساڵح
ساموێل هەنتینگتۆن لە بیردۆزەكەیدا بەناوی “پێكدادانی شارستانێتەكان و داڕێژانەوە فرمانی جیهانی” دەڵێت، شوناسی كلتووری و ئاینی خەڵكی دەبێتە هۆی سەرچاوەی سەرەكی ناكۆكیكانی دوای جەنگی سارد. واتا تەواوی گرژی و ناكۆكی و ململانیكان بەهۆی ئاین و كلتوورەوە دروست دەبێت.
ساموێل بڕوای وایە، قۆناغی ململانی ئایدەلۆژی بەسەر چووە و جیهان دەگەڕێتەوە بۆ باوەشی شەڕ و ململانی كلتووری و ئاینی. واتا ئاینە جیاوازەكان و كلتوورە جیاوازەكان پەلاماری یەكتر دەدەن بۆیە ساموێل لە بەرزترین پلەی ئەم شەڕەدا ناوی لێناوە پێكدادانی شارستانێتە جیاوازەكان.

لە هەرێمی كوردستان دوو شارستانێت شەڕیانە لە ئاستی “بیر، وتار و ڕفتار”، شارستانێتیكی غەمگینی ئاینی و ترادیشناڵی ئیسلامی و شارستانێتیكی شادی مەسیحی-ئابووری و مۆدێل. ئیسلام كە نوێنەرایەتی جیناتیكی ڕۆژهەڵاتی غەمگین دەكات دەیەوێت تاك و كۆمەڵگا جڵەو بكات و مێژووی كلتووری دوای دەركەوتنی ئیسلام لەنێو بیر و وتار و ڕفتاری تاكدا ڕەنگ پێبداتەوە، كەواتە ئیسلام كۆد دەچێنێت. مەسیحێتی خۆ-داشەری پشت سیستەمی سەرمایەداری جیهان كە نوێنەرایەتی جینێتیكی ڕۆژئاوا دەكات دەیەوێت تاك لە هەموو بەها و نۆرم و عاداتاتێكی كۆمەڵایەتی داماڵێت و دی-كۆدین بكات و بەرەو كلتوورێكی شادی و بێ-دیسپلین بمانبات. ” كێشەیەك هەیە، ئاین دەڵێت ناوەستم و جیهان كۆنترۆڵ دەكەم لە پشتی خودا VS سەرمایەداریش دەڵێت، ناوەستم و جیهان كۆنترۆڵ دەكەم لە پشت ئەنگیزەكانی مەسروفگەری و مادیگەری نێو تاك”. ئاین ڕاماندەگرێت لە هاندانەكان نێو سیستەمی سەرمایەداریVS سەرمایەداری هانماندەدات بۆ خۆ-ڕادەسكردن بە چێژ و كڕین كە ئاین دژیەتی.

مەلاكان كە پۆلیسی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و خودان، بە جلێكی كلتووری و ئاینەیەوە كە بەهای كلتووری و مێژووی ڕادەگرن هاتونەتە نێو سۆشیاڵ میدیا خەڵكی تیژ دەكەنەوە لەسەر بنەماكانی چاكەكاری و ڕاگرتنی لێشاو حەزی مادی و خۆ-ڕوتنەكردنەوە و دووركەوتنەوە لە حەزەكانی ئازادی و خۆ ڕادەست نەكردنی حەز و ئارەزوە بایلۆجیەكانی مرۆڤ و چاندنەوەی كۆدە نێرینەیەكان. هێلی لۆڤ كە بە جلێكی سوور و تەسك و لاشە و ڕوخسارێكی دەستكردی پڕ-سلیكۆنیەوە هاتۆتە سەر سۆشیاڵ میدیا و خەڵكی تیژ دەكات ڕوەو شادی و خۆ-ڕۆتكردنەوە و شای و جوڵەی دژە-كلتوور و ئاین.

بیر و وتار و ڕفتاری مەلاكان غەمگینە و پشت بە سزا و لە قاڵبدانی ئازادی و گرتنەوە حەزەكانی مرۆڤ دەبەستێت، واتا لەسەر ئەم چەند كۆدە ئاینەكەیان بەندە. بیر و وتار و ڕفتاری هێلی لۆڤیش شادە و پشت بە جوڵە و خۆبادان و میكیاجكردن و سلیكۆنكردنە لەش و تێكشكاندنی بەها و نۆرم و ئاین و نەریت و كلتوور دەبەستێت.

پرۆژە و كارگەی مەلاكان هاوردەكراوە و ئەو كاڵایەی كە دەریدەداتە دەرەوە بە فرمانی خاوەن كارگە دەبێت كاڵای تیرۆرستیبێت و دەرەنجام بازاڕی كۆمەڵگا پڕدەبێت لە “تیرۆرستی شاراوە”. پرۆژە و كارگەی هێلی لۆڤ هاوردەكراوە و ئەو كاڵاییە دەریدەداتە دەرەوە بە فرمانی خاوەن كارگە دەبێت هاوڕەگەزباز و دژە-كلتوور و بەها عاداتایكانبێت، كۆمەڵگا پڕ دەكات لە “هاوڕەگەزباز و دژە-كلتووری شاراوە”.

هێلی لۆڤ پارەی پێیە و هەوڵی كۆنترۆڵكردنی تاك و كۆمەڵگا دەدات بە ئاستە مادیەكەی و گەنجان ئاڕاستە دەكات و ڕەقس و جوڵەی شادیان پێ دەكات. هۆرمۆنی نێرینەی كردوە بە “پەمەی” و هۆرمۆنی مێینەی كردوە بە “شین” یان باشتر بڵین ڕەگەزەكان دەگۆڕێت و كلتووری تازە دروست دەكات. مەلاكان پارەیان پێنیە و هەوڵی كۆترۆڵكردنی تاك و كۆمەڵگا دەدەن بە وتاری ئایدەلۆژی غەمگین و گەنجان ئاڕاستە دەكات بە سزای نێو قەبر و پرسی دوای مردن. مەلاكان هۆرمۆنی نێرینەی و مێینەی تۆخ دەكەنەوە و دەیانەوێت هەردوو ڕەگەز لەسەر سروشتی خۆیان بن.

ئەم شەڕە گەشتۆتە لوتكە و دەزگا و دامەزراوەكانی حوكمەت هیچ ڕۆڵێكیان نیە لە داكشناوە ئەم شەڕەدا، لە كاتێدا دەبێت دەزگاكان حوكمەت هەردوو چەمك كۆت بەند بكەن و سەركوتیان بكەن. ئەوە ئێستا پەروەردەی تاك دەكات لەنێو كۆمەڵگای هەرێمی كوردستان “ئاین و هۆمۆسێكسوالیە”. شەڕەكە لەنێو بیر و وتارەوە چوەتە دۆخی ڕفتار. بەرەی هێلی لۆڤ بۆ ئەوەی دژایەتی ئاین بكەن هەرچی كۆدی كۆمەڵگایە دەیشكێنن و تەنانەت كۆدی ڕەگەزیش! بۆ ئەوەی لە بەرزترین ئاستدا دژایەتی دین بكەن. ئاینش بۆ ئەوە دژایەتی بەرەی ئازادگەری-ناڕێخراو بكات تا ئاستی بە تیرۆرستكردنی-تاك دەڕۆن. “نە شادی ئازادیمان دەوێت و نە غەمگینی ئاین بەڵكو بەرهەمی لۆجیك و ڕاشناڵێت و عەقڵمان دەوێت لە پشت دزەگاكانی حوكمەتەوە.