ئێران بۆتە ناوەندی دانوستان

05/04/2021

كورتیلە رەخنەی سیاسی ژمارە (19)
ئێران بۆتە ناوەندی دانوستان
عەرەبستانی سعودیە رازیە گفتوگۆ لەگەڵ ئێراندا بكات. وڵاتانی دیكەی عەرەبی، هەمان رێچكە دەگرنەبەر. رۆژئاوا، سیاسەتی نەرمە دپلۆماسیەتیان بۆ چارەسەری كێشەی ئەتۆمی گرتۆتە بەر. پاریش، چەندین وڵاتی عەرەبی لەگەڵ ئیسرائیل رێكەوتون. رەوتە سیاسیەكە بۆ چارەسەری ستراتیژی لەگەڵ ئێراندا، دەركەوتووە. 
پار لە كۆنفرانسی دابڕاندا وتمان ئێران دەبێتە ناوەندی دانوستان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. ئەم بۆچونەم لە  دواگوتاری كوردستانی نوێشدا، باسكردووە. زیاتریش دەردەكەوێ‌! 
   ئایە، ئەم رێكەوتنە ستراتیژیە، چ كاریگەریەكی لەسەر رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەكوردستانیشەوە، دەبێ‌؟ هیوادارم ( سەری - كردەكان ) وەڵام بدەنەوە.