بڕیاری (٦٨٨) و هەڵەی ستراتیژی كورد

06/04/2021

كورتیلە رەخنەی سیاسی ژمارە (20)
بڕیاری (٦٨٨) و هەڵەی ستراتیژی كورد
كوردستان یادی بڕیاری (٦٨٨)ی ئەنجومەنی ئاساییشی راپەڕین دەكاتەوە. هەقە رێز لەو دەوڵەت و كەسایەتیانە بگیرێ، كە لە كۆڕەوەدا، بە هانامانەوە هاتن. بەڵام.. ئەمساڵیش تەنها دیوە شانازیەكەی راپەڕین باسدەكرێ و كۆڕەویش، تەنها دەكرێتە بۆنەی سۆز بزواندن.. ئەو هەڵە ستراتیژیانەی لە دوای تراژیدیاكە بوون، دادەپۆشرێن..

توێژینەوە لەسەر ئەوە نەكراوە، لەوپەڕی تێكشكاوی رژێمدا لە شەڕی كوەیت، چۆن توانی بە یەك هێرش بەرەی كوردستانی لە كوردستان ببەزێنێ؟ 
بۆ بەرنامەی بەرەنگاری لاواز بوو؟ بۆچی رێ لە تاڵانی نەدەگیرا؟ بۆ خەڵك متمانەی بە لایەنەسیاسیەكان نەما؟ ئەم پرسیارانە دێزە بەدەرخۆنە كراون. ئەمەش چەواشەی راستیەكانە.