هاوڕەگەخوازی و نێتفلیكس

06/04/2021

بەڕێز ئیسماعیل
كاتێك سەیری زنجیرەكانی نێتفلیكس دەكەیت، هەست دەكەیت بە سیاسەت كار دەكرێت لە نەستی خەڵك. واتا تۆ كاتێك زنجیرەیەك سەیر دەكەین، لەسەرەتادا ئەكتەرەكەت زۆر بەدڵە و خۆشت دەوێ، دواتر بۆت دەردەكەوێ هاوڕەگەزخوازە.
 
ئەمە جگە لەوەی بابەتی (هاوڕەگەزخوازی) تەوەرەی سەرەكی فلیمەكان نییە و بابەتێكی لاوەكییە. ئەم لاوەكی بوونەوەی بە پێی تێپەڕبوونی كات، لای ئێمەش دەبێتە بابەتێكی لاوەكی. واتا ئێستا كە بیروهۆشمانی داگیركردووە و لامان لادانی ئەخلاقییە، بە زۆر سەیركردنی ئەم زنجیرانە شتەكە ئاسایی دەبێتەوە!

بۆیە هەموو زنجیرە و فلیمێك بەرهەم دەهێنرێت، بێ پەیامی ئاشكرا و بێ پەیامی نهێنی نییە. لە ڕاستیدا ئێمە ناتوانین بەر بەم شاڵاوە بگرین، بەڵام دەتوانین هۆشیار بین و بزانین سەیری چی دەكەین. لە ڕێگای فلیمەكان كەلتوور و شارستانیەتەكان تێكەڵاودەبن و كاریگەری ڕاستەوخۆیان دەبێت لە ئاڵوگۆڕیی كەلتووری و فەهەنگی.

بۆیە بەجدی زۆر گرینگە هۆشیاری ڕاستەقینەمان هەبێت، چونكە بێ بەرنامەیی لە ژیاندا، دەتكاتە خۆراكی سیاسەتی نهێنی و پیلانە ژێربەژێرەكان. تاكە چەكی بەرەنگاری خۆپێگەیاندن و پەیامدارییە، لەبەر ئەوەی ئەگەر بیرنەكەینەوە لە جیاتی ئێمە بیردەكەنەوە و لە جیاتی ئێمە بڕیار دەدەن.

تێبینی: تۆڕەكانی ستریمی فلیم زۆرن، بەڵام نێتفلیكسم بەنمونە وەرگرتووە.