وادیارە كوشتنی ژنان بۆتە ڕەمزی ئازایەتی و پیاوەتی

07/04/2021

تاڤان سەركەوت
 ڕۆژێك ژنێك ئەسوتێنرێت...
ڕۆژێك ژنێك دەسترێژی دەكرێتەسەر...
ڕۆژێك ژنێك ئەكوژرێت...
ڕۆژانە چەندین حاڵەتی لەم جۆرانە دەبیستین
 بەڵام ئایا  كەسانی تومەتبار چیان لێدێت؟
كوا مافی مرۆڤ؟

 ماوەی  چەند ڕۆژێك سۆشیال میدیاكان بەرنامە و ڕاپۆرتەكانیان بەوانە پڕدەكەنەوە و تەواو ئەوبابەتە دادەخرێت.
 ئەی ئەوڕێكخراوانەی بەناو باسی توندوتیژی دژی ژنان دەكەن  ئەی وان چیدەكەن تەنها لەوكاتەدا بیریان دەكەوێتەوە بەیاننامەیەك بنووسن و  لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایبگەیەنن و جا بێجگەی لەوەی لەناو خۆیانە ناكۆكی ئەوەیانە كامیان  بەیاننامەكە بخوێننەوە و دەركەون  لەمە زیاتر چی دەكرێت.
 ئایا هیچ ڕێكخراوێك تا كۆتایی كێشەكە  بەدواداچوون دەكات تا نكۆڵی بكات لە دەستگیركردنی كەسی تاوانبار؟؟
بێگومان نەخێر چونكە ئەگەر ئەوبەدواداچوونە  بكرێت ئەم تاوانە قێزەونانە ئەوەندە زۆر نابێت.

 بۆیە ئێستا ئەوكەسەی تاوانێك ئەنجامدەدات بەسوڵحێكی عەشایەری تاوانەكە ئەخەنە پاڵ كەسێكی  خوار تەمەنی 18ساڵ  لەبەر ئەوەی مناڵە و سزای یاسایی قورس نایگرێتەوە؟
ئەگەر كەسێك لەسەرئەو تاوانەی ئەنجامی داوە سزابدرێت بێ واستە و  ئەملاو ئەولا..
 ئەوە كەس بوێری ئەوەی تیانییە ئەسڵەن بیر لەكارێكی لەوشێوانە بكاتەوە.
بەڵام مەخابن ڕۆژ بەڕۆژ  ڕووداوی توندوتیژی ژنان ڕوو لەزیادبوونە لەسەرئەم هەموو ڕێكخراو چالاكوانانەی بواری ژناندا.
ئەوەی لەهەولێر ڕوویدا لەسەر هەرهۆكارێك بێت پێچەوانەی مافی مرۆڤە، هیوادارین دادگا ڕێكارە یاساییەكان بگرێتە بەر تاوان بار سزای خۆی وەرگرێ .