فـــیلم و بـــازرگــانی!

2 مانگ پێش ئێستا

ســكوێد گــەیم؛ وەك نــمونەیەكی زیــندوو!
شادمان محەمەد
- بــودجەی تــەرخـانكراو (٢١) مــلیۆن دۆلار.
- بڕی دەســتكەوت و داهات و قازانج (٩٠٠)مـــلیۆن دۆلار بۆ پــلاتفـۆڕمی كۆمپانیای نـــێتفلێكس!
بەمە دەوترێت؛ دەڕاسەی پــارە پەیداكردن و پیشەسازی سینەما!
لــەكوردستانیش (كابرا - سینەماكار) بە هەموو هزر و هۆشیەوە ئەیەوێت بەپارەی (گیرفانی خۆی) و (حیزب)و (وەزارەتی رۆشنبیری)و(كۆمپانیای حیزبی سێبەر) و ئەملاولا فیلم دروست بكەن!
جارێ تكایە چیدی دەست لە دێڕی(لــە چاو كوردا هەر باشە!)هەڵبگرن!
باوەر بكەن نازانم ئەبێت ئەم دێرە بە زاخاو ئاڵتوونیە هی چ بلیمەتێكی گەندەڵی حەكیم و زیرەك بێت كە وەك نهێنیەكی بێسوود خستیانە مێشكی تاكی كوردەوە!
یان دێڕی نەمریی(بۆ كــورد زۆرە!) كاكە چی زۆرە بۆ كورد!ئێمە خۆمان لە هەموو گۆشە و لایەنێكەوە كەمووكوریمان هەیە، یەك دونیا درزی هونەریمان هەیە، ئیتر ئەبێت چی زۆر بێت بۆ كـورد!
بۆیە ئیتر تەواو دەبێت خەلك لەوە بگەن كە چی دی فیلم بەو جۆرە بەرهەم ناهێنرێت!واتا؛ فیلم بەسواڵ و سەدەقە و كوڕچاكی بەرهەم نایەت كە هەمیشە وەك(پەڵە گەنمی  فەقیر) لێ بێت بە پارە و بودجەی پاڕانەوە و بەبەزەیی و سۆز بودجەی بۆ كۆ بكەیتەوە و پاشان دوایی مادەی فیلمەكەش ببێتە مەهزەلە و گــاڵتەجاری و نوكتەی نێو بینەرەكانی!چونكە هەتاوەكو مرۆڤی كورد نەگاتە ئەو باوەرەی(فیلم و سینەما)پیشەسازییەكی مەزنە!وا باشترە بۆ خۆی و خەلكیش لە شوێنی خۆی ژیرانە و ئاقڵانە دابنشیت وەك بینەرێكی بەسەلیقە بمێنێتەوە و چێژی تەماشاكردنیش لە خۆی تــاڵ نــەكات!