كات و ترۆپكی زێڕینی مرۆڤەكان

1 مانگ پێش ئێستا

شادمان محەمەد
هەموو مرۆڤێك لە ژیانیدا، رەنگە لە شوێنێكدا، لە خاڵێكدا، بگاتە (تایم ئۆف گۆڵد- كاتی ئاڵتوونی)ژیانكردنی، ئیدی چ لە رووی كار و پیشەوە بێت، یان لە رووی جۆری ژیانكردنەوە بێت، یان سەردەمی كەشخەیی، قۆزێتی و جوانێتی و شیكـپۆشیەوە بێت، بەڵام دواتر بە تێپەربوونی زەمەن و كات و بە هۆی یاسا و ڕێسای سروشتی ژیانی وابەستە بە مرۆڤەكانەوە كە بۆی دانراوە بەرەو كەمبوونەوە و پوكانەوەی جوانی جەستیەوە دەڕۆن، گەرچی مرۆڤ هەر سەردەمە و دەتوانێت خاوەن جوانییەكی خۆی هەبێت! بەڵام ئەوە چۆن .. نازانم! 
دەكرێت لە رابردوودا كارت لەسەر كردبێت!
هەربۆیە، لێرەدا دەمەوێت بڵێم؛ ڕۆبێرت دی نیرۆی نواندار و دلخوازی زۆرێك لە بینەران كاتێك لە ساڵی (١٩٧٣)دا ڕۆڵی (ڤیتۆ كۆرلیۆن)ی لە فیلمی باوكە ڕۆحییەكەدا بەرجەستەكرد تەمەنی تەنها (سـی )ساڵ بوو، وەك دەڵێن؛ ترۆپكی لاوی، وە كاتێكیش لە پاش (١٠) رۆلی لە فیلمی (سەردەمانێك لە ئەمریكا)دا، لە ساڵی (١٩٨٣)دا گێرا، تەمەنی (چل)ساڵ بووە، لەوێدا گەر سەرنج بدەن هاوشێوەبوونێك بوونی هەیە بە تایبەت لە رووی رووخسار و تایپی پۆشینی كڵاوەكەی سەرییەوە، وەك دەشڵێن؛ تەمەنی چل ساڵی؛ تـرۆپكی ژیرییە! واتا؛ «تەمەنی چل ساڵی ترۆپكی پێگەیشتنی ئەقڵ و ژیری مرۆڤە بە تایبەت لە لای پیاوان!» وەك چۆن دایكـی كیژەكە لە ڕۆمانی(ساڵی ئاشووب)ەكەی عەباس مەعروفیدا، كاتێك كورەكە چووە داخوازی كچەكەی لە سەرەتادا پێی وت؛ كــورم تۆ تەمەنت چەندە؟ 
كورەكەش وتی: ٣٨ ساڵ! 
دایكەكە وتی؛ زۆرباشە، كەواتە دوو ساڵی تر وەرەوە بۆ داخوازی كچەكەم، تا ئەوكاتەی دەبیتە چل ساڵ! 
كوڕەكەش شۆك بوو و ئەوجا وتی؛ ئاخر بۆچی! دەبێت بەو دوو ساڵە چ فەرقێك هەبێت! دایكەكەش وتی؛ لای ئێمەی ژنان هەموو شتێك فەرق دەكات:«چونكە پیاوان لە تەمەنی چـل ساڵیدا ژیرییان پڕدەبێتەوە).
(رەنگە زۆرتان لە بارەی نهێنی و كۆدی ژمارە (چل)ەوە، داستان و چیرۆكی زۆرتان بیستبێت، ئەمەیان بۆ خۆتان بەجێدەهێلم)
 هەربۆیە؛ ئەم تایمە، ئەم كاتی ئاڵتوونیە بۆ پیاوان تارادەیەك دیراسەكراوە، كە لە نێوان(٣٠-٤٠) ساڵیدایە، بەڵام بۆ ژنان نازانم و زانیاری وەهام نیە، چونكە ئەوان لە بناغەدا و لە پێكهاتەی جەستیەوە جیاوازن و زووتر لە پیاوان كامـڵ دەبن، هەرچەندە ئەم قسەیەی من تەنها وتنێكە بۆیە بەسەرمدا ساغـی نەكەنەوە، چونكە نە پزیشكی دەروونیم و نە جەستەیی، بەڵكو تەنها خوێندنەوە بۆچوونە بۆ بابەتەكان. بەو هۆكارانە كات و تایم ئاڵتوونی ژنان و كچان نازانم! چونكە ئەوان لەگەلیدا كائینێكی تارادەیەك ئاڵۆزن و تێگەیشتنی خێرا لێیان هەروا سانا و ئاسان نیە، وە لە بەرئەوەی ئەوان زۆرتر بیردەكەنەوە و دونیا و جیهانی شتە بچووكەكانن، واتا؛ «ئێكجار هەستیار و بەهەستن!»
سەرنج: هــاوشێوەبوون لە نێوان رووخساری ڕۆبێرت دی نیرۆدا لەو دوو فیلمەدا (باوكەڕۆحییەكە - ١٩٧٤)و (سەردەمانێك لە ئەمریكا - ١٩٨٤), مێژووی جیاوازی نێوانیان وەكو زەمەن تەنها (١٠ )ساڵە.
The Godfather: Part II
1974 ‧ Crime/Drama ‧ 3h 22m
Once Upon a Time in America
1984 ‧ Crime/Drama