مافی منداڵەكانتان بپارێزن

2 مانگ پێش ئێستا

د. دیلمان ئازاد
ڕودانی ڕوداوەكان دەبنە ئامۆژگاری و سود وەرگرتن لێیان باشترین ڕێگەن بۆ سەلامەتی ژیان كردن. 
زۆر جار بەپێویستی دەزانم ئەو بابەتانەی دێنە بەر دەستم یان ئەو ڕوداوانەی لە بارەی پسپوریەكەم پێویستە كاری لەسەربكەم یان شیكاریان بو بكەم بویە پێم خۆشە ئێوەشی،لێ ئاگادارو بەرچاو ڕوون بكەم .
وەك هەموو ڕۆژان بەدەم بیركردنەوەو دانان و ڕێكخستنی ئەركەكانم بووم تاوەكو لەپڕ زەنگی تیلفونەكەم ڕای چلەكاندم .فەرمووم كرد و پێشنیارم كرد جۆن خزمەتی بەڕێزتان بكەم .دەنگێك زرینگاوە لە گوێم زۆرحەزین و شەكەت .بەدەرونێكی هیلاك داوای كرد یارمەتی بدەم، منیش بەدڵ گەرمیەوە گوتم ئازیزم دڵنیابە ئەگەر شتێك لە توانای من بێت دڵنیابە كە بۆتی دەكەم.
دەستی پێكردو گوتی: 
ئێمە كە دووخێزانین و لەیەك خانودا دەژین شێوازی خانوەكەمان وا داڕشتوە بتوانین دوو خێزان تێدا بحەوێنەوە لەكاتی ناچاریدا .من كە خاوەنی دوو كچم و بەر لە دوڕۆژ یەكێك لە كچەكانم داوای كرد كە لەو خانوەدا بڕۆین و
ماڵ بگوازینەوە . منیش گوتم كچەكەم ئێمە ساڵانێكە لەگەڵ ئەو خێزانەدا بەیەكەوەین . من هەر لەسەر ئەساسی ئەوەی متمانە لەنێوانمان دروست بوە وەڵامی كچەكەم دایەوە .بەڵام لێم پرسی بوجی دەتەوێت بەتەنها بژین و ماڵ بگوازینەوە .باوەشێكی دایكانەم لێیداو داوام كرد ڕونكردنەوەم بۆ بدا.
كچەكەم نەیتوانی هیج نهێنیەك لەدڵیدا حەشاربدا و گوتی دایكە گیان كە تۆ دەڕۆیتە دەرەوە (كاك ............) كە خاوەنی ماڵەكەیە بانگم دەكات و دەست  لەو شوێنانەم دەدات (مەبەستی شوێنە هەستیارەكان بوو)و  كە تۆ فێرت كردووین كەس بۆی نییە دەست لەو شوێنانەم بدات.
لەڕاستیدا دكتورە دەرونم زۆر هەڵچو بەڵام كۆنتروڵی خۆم كرد چونكە نەمویست ترسی زیاتر لەدڵی منداڵەكەم دروست بێت .كچەكەم كەزانی من گوێی بوڕادەگرم و پێی ناڵێم بێ دەنگ بە باحەیامان نەچێت زیاتر دڵی خۆی هەر ڕشت و گوتی ماوەیەكی زۆرە لەگەڵم بەردەوامە .
دكتورە كچەكەم منداڵە دەمەوێ ئیستا دڵنیابم بزانم پەردەی كچێنی كچەكەم سەلامەتە و ئایا كاریگەری ئەوە چییە لەسەر كچەكەم ئایا چی بكەم؟.
تكایە ڕێكارەكانی پشكنین و جۆنیەتی هەنگاونان بەرەو دۆخێكی سەلامەت پارێزراو نیشانبدە .
من پێویستە بزانم نیشانەكانی دەستدرێژی سێكسی بەسەر جەستەی كچەكەمەوە دیارە یان نا ؟من وەك پزیشكی پسپور هەندێك ڕێگای ڕاست و زانستیم وەك سەرەتایی پێ نیشاندا بۆ پشكنینی ئەو منداڵەی .
لەڕاستیدا دایكەكە زۆر ژیر بوو زۆر بە هێمنی ڕێگەی خۆش كردبو تاوەكو منداڵەكەی قسەی بۆ بكات هەر ئەو تێگەیشتن و ژیریەی وای كرد بیر لە مافی منداڵەكەی بكاتەوەو بە ڕێگەیەكی یاسایی و زانستی لە ڕێگەی پزیشكێكی پسپوری ئەو بوارە زانیاری وەرگرێت و منداڵەكەی پێش هەموو دەنگۆ نەریتە خرابەكان بخات، چۆن لە منداڵیەوە كچەكەی بەجوانی فێر كردبوو كە كەس بۆی نییە دەستكاری شوێنی هەستیاری بكات.
دەستدرێژی سێكسی جۆرێكە لە جۆركانی توندو تیژی بو هەر دووڕەگەز .كە كاریگەریە نەرێنیەكان بەتەوای بەسەر دەرون و جەستە دەردەكەوێت بۆیە زۆر گرنگە چارەسەری دەروونی و ڕێكاری یاسایی بگرێتە بەر.
 كاردانەوەكان ئەم تاوانە لەڕووی زانستی ئەوانە دەگرێتەوە:
1- شۆك بونی هەست و دەروون :
كە لەخۆی دەپرسێت بۆچی ناتوانم بگریێم جۆن بتوانم ئارام ببمەوە ؟
2-باوەڕنەكردن بەوەی كە ڕوویدا:
لەخۆی دەپرسێت تۆبڵێی ئەوە ڕاستی بێت ڕوویدابێت ؟
3-هەستكردن بەتاوان :
خۆی وابیردەكاتەوە كە خود خەتا بارە بویە وای لێهاتوە .
4-خەمۆكی و هەستكردن بە ماندوبون وبێ هیوایی .
5-هەموكات هەست كردن بە بێ ووزەیی .
6-توانای ووردبینی كردنی نیە لەكاتی ڕودانەكەدا واتە ناتوانێت زۆر تركیز بكات .
7-وەبیرهاتنەوەی ڕوداوه هەمووكات .
8-توشی دڵە ڕاوكێ و ترس دەبێت  لە هەمووشتێك .
9-هەمیشە لەخۆی دەپرسێت ئاخۆ خێزان و هاوڕێ و خەڵكی بەگشتی چۆن بیری لێدەكەنەوەو بە چ شێوازێك لێی دەڕوانن ؟.

كەواتە چارەسەركردنی ئەو حاڵەتانە زۆر پێویستە ناكرێت پشتگوێ بخرێت . بە بیانوی ئەوەی شەرم زاڵە بەسەر ئەو بابەتە 
 هەوڵدەدەم لەدەرفەتێكی نزیكدا بۆ ئێوەی خوێنەر و خۆشەویست هەندێك ڕێنمایی دابنێم بەتایبەت بۆ ئەوكەسانەی توشی دەست درێژی سێكسی بونەتەوە .
تاوەكو بتوانن بەڕێگەیەكی زانستی دۆخەكانتان بەدەرونێكی ئارام تێپەڕێنن .
دەستخۆشی لەو دایكە ئازیزە دەكەم كە بەڕاستی توانی بگاتە باشترین ڕێگە چارە كە مافی منداڵەكەی تێدا بە ئاسانی دەست دەكەوێت .


پرۆفایل
دكتور دیلمان ئازاد خۆشناو
پسپوری پزیشكی دادەوەری و
ماموستا لە كۆلیژی پزیشكی