بۆچی خۆر گیران و مانگ گیران بە دەگمەن ڕوودەدەن؟

10 مانگ پێش ئێستا

ئاریاس ئارام
كاتێك مانگ بە دەوری زەویدا دەسوڕێتەوە، بە نێوان زەوی و خۆردا تێ دەپەڕێت و سێبەرەكەی دەكەوێتە سەر زەوی و خۆر گیران دروست دەبێت.
خۆر گیران كاتێك دروست دەبێت كە مانگ تازەیە و دەكەوێتە ئەو لایەی زەویەوە كە بەرامبەر بە خۆرە.
كەواتە بۆچی هەموو جارێك كە مانگ تازەیە خۆرگیران دروست نابێت؟
لەبەر ئەوەی ڕێڕەوی مانگ بە دەوری زەویدا، بە شێوەیەكی ڕاستەوخۆ ناكەوێتە سەر ئەو هێڵەی لەگەڵ خولگەی زەویدایە و بە دەوری خۆردایە. لەو گەشتەیدا بە دەوری زەویدا كە ٢٩ ڕۆژ دەخایەنێت، هەندێك جار مانگ بەسەر ڕێڕەوی زەویدا دەڕوات هەندێك جاریش بەسەر ئەو ڕێڕەوەكەدا.
دەشێت خۆر گیران گشتی بێت یان ئەڵقەیی بێت یان بەشێكی بێت، ئەگەر مانگ بە تەواوی خۆی شاردەوە ئەوا گیرانەكەی گشتی دەبێت بەڵام هەموو جارێك مانگ هەمان دووریی نییە لە زەویەوە. زۆربەی جارەكان مانگ زۆر دوورە لە زەویەوە بۆیە ناتوانێت بە شێوەیەكی تەواو خۆر داپۆشێت.
كاتێك مانگ گیران ڕوو دەدات، مانگ لە شێوەی پەپكەیەكی تاریكدا دەبینین كە هەموو خۆری داپۆشیوە جگە لە هەڵقەیەكی باریك نەبێت لە لێوارەكەیدا. ئەم بازنە ناسكە لە تیشك پێی دەوترێت (هەڵقە) و مانگ گیرانەكەش هەڵقەیی دەبێت. مانگ گیرانەكەش بەشی دەبێت ئەگەر بەشێك لە پەپكەی مانگەكە، بكەوێتە نێوانی خۆر و زەویەوە.
كاتێكیش مانگ دەكەوێتە پشتی زەویەوە وردە وردە بە سێبەرێكی قوچەكی گەورەدا تێدەپەڕێت، كە هۆیەكی زەویە و مانگ لەبەرچاو ون دەبێت و بەو جۆرە مانگ گیران دروست دەبێت. ئەم جۆرە مانگ گرانەش دروست نابێت ئەگەر مانگ پڕ نەبێت، مانگ گیرانی بەشیش كاتێك دروست دەبێت كە بەشێكی مانگ دەچێتە ژێر ئەو سێبەرەوە.
هەندێك ساڵ مانگ گیران هەر ڕوونادات، هەندێك ساڵیش لە سێ جار بۆ پێنج جار ڕوودەدات. لە بەرامبەر ئەوەدا ساڵانە كەمتر لە دوو جار خۆرگیران ڕونادات، هەندێك جار دەگاتە پێنج جاریش.
ناتوانرێت لە یەكلای زەویەوە بە تەواوەتی خۆر گیران ببینرێت جگە لە یەكجار نەبێت لە ٣٦٠ ساڵدا.