گرنگترین هۆکاره‌کانی ئازاری پشتی له ناکاو و کت‌وپڕ
7 مانگ پێش ئێستا
زۆرن ئه‌و که‌سانه‌ی له پڕ تووشی پشت ئێشەیەکی زۆر ده‌بنەوه بێ ئه‌وه‌ی له ڕابردوودا هیچ نه‌خۆشیەکی بڕبڕه‌کانی پشتیان هه‌بوو بێت، وە گه‌لێک جار بیریان بۆ ئەوه ده‌چێت که تووشی ئینزلاقی دیسکی نێوان بڕبڕەکان بووبن، به تایبەت ئه‌گه‌ر پاش بەرزکردنه‌وه‌ی شتێکی قورس پشت ئێشه‌که ده‌ستی پێکردبێت، لێرەدا بە کورتی باس لە گرنگترین هۆکاره‌کانی دروستبوونی پشت ئێشه‌ی له ناکاو دەکەین:
۱ ـــ پچڕان و برینداربوونی ماسولکه‌کان یان زۆر ماندووکردنی ماسولکه‌کان، لەڕێگای زۆر بەکارهێنان یان خراپ بەکارهێنانی جومگەکان و بڕبڕەکانی پشت کە ئه‌مه باوترین هۆکاری ئازاری پشته.
۲ ـــ خزان و وشکبوونەوەو ئینزیلاقکردنی دیسکی نێوان بڕبڕه‌کانی پشت.
۳ ـــ هه‌وکردنی جومگه‌ی بڕبڕه‌کانی پشت : به هۆی به‌کتریا و ڤایرۆسه‌وه وه‌ک نه‌خۆشی تای ماڵتا ۰
٤ ـــ عرق النسا یاخود سایەتیکا، ئەمەش کاتێک بە هۆکارێک فشار دەچێتە سەر دەماری سایەتیک کە شا دەمارێکە و بە سمتدا دێتە خوارێ بۆ ڕان و قاچ و پێیەکان.
٥ ـــ سه‌وه‌فان و داخورانی بڕبڕه‌کانی پشت ۰
٦ ـــ نه‌رم بوونه‌وه‌ی ئێسک ۰
۷ ـــ هه‌وکردنی جومگه‌ی حه‌وز ( Sacroiliatis ) .
۸ ـــ نه‌خۆشی فایبرۆمایه‌ڵجیا ۰
۹ ـــ ته‌سک بوونه‌وه‌ی که‌ناڵی بڕبڕه‌کانی پشت
۱۰ ـــ نه‌خۆشی ڕۆماتیزمی جومگه‌کان ۰
۱۱ ـــ به‌ردی گورچیله یان هه‌وکردنی گورچیله ۰
۱۲ ـــ هه‌وکردنی ڕیخۆڵه کوێره ۰
۱۳ ـــ خانمان پێش یان له کاتی سوڕی مانگانه یان له کاتی سکپڕی دا ۰
--- بۆ زانیاری زیاتر ده‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به په‌یجی د ۰ هه‌ڤین که‌ماله‌وه ۰
د ۰ هه‌ڤین که‌مال شاه محمد
پسپۆڕ له زانستی ئازار و به‌نج
شاره‌زا له چاره‌سه‌ری فه‌قه‌رات و نه‌خۆشی جومگه‌کان بێ نه‌شته‌رگه‌ری