چارەسەری دەروونی سودی هەیە بۆ چارەسەری کێشەکانی ژیانت!

7 مانگ پێش ئێستا

چارەسەری دەروونی تەنها بۆ نەخۆشی دەروونی بەکارنایەت، بەڵکو چەندین فشار و کێشە و گرفتی ژیان هەن کە چارەسەری دەروونی سودی بێپایانی هەیە بۆیان، چارەسەری دەروونی یارمەتیت دەدات لە:
١- چارەسەرکردنی گرفت و ناحاڵی بوون لەگەڵ هاوبەشی ژیانت یان ئیشەکەت.
٢- مامەڵەکردنی تەندرووست و کاریگەر لەگەل فشارەکانی ژیان و ئیش و کار.
٣- خۆگوونجاندن لەگەڵ ڕووداو و بارۆدۆخە سەختەکانی ژیان وەک (جیابوونەوە، مردنی خۆشەویستێک، لەدەستدانی ئیش ..هتد).
٤- کۆنترۆڵکردنی کاردانەوە نا تەندرووستەکانی وەک توورەیی بەردەوام لە ماڵ و ناو سەیارە، ساویلکە ڕەفتاری یان شەرانگێزی.
٥- مامەڵە کردنی تەندرووست لەگەڵ لێکەوتە دەروونییەکانی نەخۆشییە جەستەییە درێژخایەنەکان وەک (نەخۆشی شەکرە، فشاری خوێن و شێرپەنجە).
٦- چاکبوونەوە یان خۆگونجاندن لەگەڵ توندووتیژی جەستەیی و دەروونی و سێکسی ئەزموونکراو.
٧- خۆگوونجاندن لەگەڵ کێشە سێکسیەکان، چ بەهۆی کێشەی جەستەیی یان کێشەی دەروونییەوە بن.
٨- باشکردنی خەو، ئەگەر کێشەی درەنگ خەولێکەوتن یان مانەوە لە خەوتدا هەبێت.
٩- چارەسەرکردنی کێشەی ڕۆژانە (لە ماڵ، ئیش، لەگەڵ هاورێ... هتد).
١٠- کێشەکانی کەمی تەرکیز و قەلەقی و ترس لە تاقیکردنەوە لای خوێندکاران.
١١- بڕیاردان بۆ هەڵبژاردنی گونجاو، بۆنمونە هەڵبژاردنی هاوسەر یان کۆلێژی گونجاو.
بە کورتی، چارەسەری دەروونی یارمەتی تاک دەدات لە دروستکردنی هەستی بڕوا بەخۆ بوون، کەم کردنەوەی دڵەڕاوکێی ئیش و کار و خوێندن، بەهێزکردنی میکانیزمەکانی گونجان لەگەڵ فشار و دڵەڕاوکێ، و چالاکی و بەرهەمداری کۆمەڵایەتی و خێزانی.
 شنۆ ئازاد...
پزیشکی دەروونی و گشتی