کشانی پێست ( Stretch marks) چیەو؟ هۆکارو چارەسەری چین ؟
7 مانگ پێش ئێستا
دکتۆر شادیار حهمهلاو
پزیشکی پسپۆڕی جوانکاری و نەخۆشیەکانی پێست.
کشانی پێست بریتیە لە دەرکەوتنێ کۆمەڵێک هێڵی ڕەنگدار لەسەر پێستی شوێنە جیاوازەکانی لەش . وە حاڵەتێکی زۆر باوە ، لەهەردوو ڕەگەزدا بەتایبەتر لە ئافرەتانا .
ئەم هێڵانە ئەکرێ ڕەنگیان پەمەی ، سور ، قاوەی ، ڕەش ، زیوی ، سپی بن .
ئەم هێڵانە بەزۆری لە ناوچەی سنگ و ورگ و قۆڵ و پشتا دروستەبن.
هۆکارە سەرەکیەکانی :-
دوگیانی.
زیادبون و دابەزینی خێرای کێش.
بۆماوەیی .
بەکارهێنانی درێژخایەنی هەندێ دەرمان وەک کرێمی ستیرۆیدەکان.
چارەسەر :- .
هەندێ چارەسەر هەیە کە ئەکرێ ئەم هێڵانە کاڵ بکەنەوە بەڵام بەتەواوی لاناچن .
بەکار هێنانی کرێمی (tretinoin) بەتایبەت لەسەرەتای دروست بوونی هێڵەکان ، بەڵام خانمی دووگیان هەرگیز نابێ بەکاری بێنێ .
بەکارهێنانی لێزەر
بەکارهێنانی کرداری (Microdermabrasion) کە بریتیە لە لابردنی چینێکی تەنکی پێستی شوێنی مەبەست.
دکتۆر شادیار حهمهلاو
پزیشکی پسپۆڕی جوانکاری و نەخۆشیەکانی پێست.
ماستهر لهنهخۆشیهکانی پێست، لهندهن بڕیتانیا.
پسپۆڕی جوانکاری پێست، ئهڵمانیا / هندستان
ئهندامی کۆمهڵهی پزیشکانی ئهمریکی.