چۆن بزانین منداڵی تەمەن ۲ مانگ بۆ ۳ساڵ ڕەفتاری ئاساییە یان نائاساییە؟

7 مانگ پێش ئێستا

تەمەنی ۲ بۆ ۳مانگی: 
بۆ چەند جارێك سەری ڕێك دەتوانین ڕابگرێت،  پێدەكەنێت و دەتوانێ چاوی بۆئەم لاو لا بگێڕێت.

تەمەنی ٤ بۆ ٥ مانگی:
منداڵی ئاسایی لەم تەمەنەدا كاتێك لەباوشی دەگریت سەری بەم لاو لا ناكەوێت، دەتوانێت شت بەدەستییەوە بگرێت، سەری بەئاڕاستەی دەنگەكان دەچەرخێنتێت. 

تەمەنی ٦ بۆ ۷ مانگی:
دەتوانێت بۆماوەیەكی كەمیش بێت بەبێ یارمەتی دابنیشتێت، كاتێك بەپشتدا بكەوێت، دەتوانێ سەری بەرزبكاتەوە، دەستی بەئاڕاستەی شتەكان درێژ دەكات و دەیگرێت.

تەمەنی ۱۰بۆ ۱۱مانگی بەبێ یارمەتی دادەنیشێت، بەیارمەتی كەسانی تر دەڕوات، لەكاتی خواحافیزی بەدەستەكانی ئاماژەدەكات، وە دەتوانێت بەدەستی خۆی پسكیت یان شتی تر بەرێ بۆدەمی.

تەمەنی۱٥مانگی:
بەئاسانی دەڕوات، وە دەتوانێت سەركەوێت بەسەر قادرمەدا، وێنەی كتێب دەتوانێت پیشانی كەسانی تربدات.

تەمەنی۲۰مانگی بەرەوسەر:
تاڕادەیەك دەتوانێت ڕابكات، وە وەرەقەی كتێب یان دەفتەر بەدەستەكانی هەڵبداتەوە.

تەمەنی ۲ساڵی بەرەوەسەر:
بەباشی ڕادەكات، بەبێ یارمەتی بەخێرای بەپلەكانی قادرمەدا دەتوانێت بڕوات و بێتەخوارەوە.

تەمەنی ۳۰مانگی:
زنجیری پانتۆڵ، یان قۆبچەی كراسەكەی بەئاسانی دەتوانێت بكاتەوە، خۆی خواردن دەخوات، خۆی دەستەكانی دەشوات و ووشكی دەكاتەوە، دەتوانێت قەڵەم بگرێت و خەت بكێشێت، دەچێتە بەرئاوێنەو سەیری خۆی دەكات، پاشان بەدەستەكانی تۆپ دەگرێت وە جلیش لەبەردەكات و دایدەكەنێت.

تەمەنی ۳ساڵی:
لەم قۆناغەی تەمەن منداڵ دەتوانێت پێڵاوەكانی لەپێ بكات، دەتوانێت پاسكیلی سێ تایە لێبخورێت بەبێ یارمەتی كەس، وە خەتی ڕێك و بازنە بكێشێت.

بەهیوای تەندرووستی باش بۆ هەموومنداڵەكانتان.

ئیدریس نوری