ئاگاداری ئەمانە بە!
7 مانگ پێش ئێستا
د. رۆژین مەهدی
یەكەم : یٔاگات لە دوو شت بێ : زەخت و شەكرە.
دوەم : لە هەشت شت دوربكەوە : خوێ . شەكر . شتی قتوو . گۆشتی سور ، شتە سورەكراوەكان ، مەشروباتی غازی ، جگەرە.
سێهەم : دوو شت لە نزیك خواردنەكەت زۆربكە : سەوزەوات ، چەرەسات.
چوارەم : گوێ بە سێ شت مەدە : تەمەنت ، ڕابردوت ، یٔەوەی ستەمی لێ كردویت.
پێنجەم : بە پێی توانا چوار شت لەبیر مەكە : یٔەو هاوڕێیانەی تۆیان خۆش دەوێ ، سەرپەرشتی خێزان ، یٔەفكارو شتە جوانەكانت ، كێشە مەهێنە ماڵت.
شەشەم : چوار شت بۆ تەندروستیت باشە : ڕۆژوو ، بزەو پێكەنین ، گەشت و جوڵەو سەفەر سەفەر سەفەر پاشان سەفەر ، كێشت كەم بكەرەوە.
حەوتەم : پێنج شت پێویست ناكات بیانكەیت : چاوەڕوان مەكە برسیت بێ ئینجا نان بخۆی ، چاوەڕوان مەكە تینوت بێ یٔەوجا یٔاو بخۆیتەوە ، چاوەڕوان مەكە وەنەوز بتگرێ یٔەوسا بخەوی ، چاوەڕوان مەكە ماندوبیت یٔەوسا بحەوێیتەوە ، چاوەڕوان مەكە نەخۆش بیت یٔەوسا سەردانی دكتۆر بكەی ، لە كۆتایدا هەوڵ بدە نوسخەیەكی جوانی وەك خۆت جێبهێڵە.