نەخۆشیەکانی فەقەرات و ئینزیلاق
6 مانگ پێش ئێستا
ئەم نەخۆشیانە زۆر بڵاون، لە مل و پشتدا ڕوودەدەن .
فەقەرات زیاتر لەپیردا ڕوودەدات دەبێتە هۆی درووستبونی کلس و ئێسکی زیادە لە فەقەرەکاندا.
ئینزیلاق لە گەنج وپیریشدا ڕودەدات ، بەهۆی هەڵگرتنی قورسایی یان جوڵەی نائاسایی.
نیشانەکانی :
1 .ئازار لە بەشی خوارەوەی پشت.
2 .سڕبوونی قاچەکان.
3 .ئازار لە قاچەکاندا.
دەستنیشانکردن :
پشکنینی پزیشک ، ئەشیعەی ئاسایی ، ئەشیعەی تەنووری
چارەسەر :
1 .دابەزاندنی کێش .
2 .کەمکردنەوەی قادرمە و نوشتانەوەی جومگە.
3 .وەرزش کردن.
4 .دەرمانی ئازارشکێن.
5 .دەرزی لێدان .
6 .چارەسەری سروشتی.
7 .لەیزەر
دکتۆر سۆران محەمەد غەریب
پسپۆڕی هەناوی و ڕۆماتیزم و فەقەرات