فیلمی فارسی (عەنکەبوتی پیرۆز)

6 مانگ پێش ئێستا

هێمن مەحمود

ئەم فیلمە لە کۆتایی مانگی نۆی ئەمساڵ لەوڵاتی ئوردون و چەند وڵاتێکی دیکە بەرهەمهێنراوە.
چیرۆکەکەی ڕاستەقینەیەو لەساڵی 2000-2001 ڕوویداوەو باس لەبکوژێک دەکات لەشاری مەشهەد کەپێشوتر لەشەڕی ئێران عێراقدا جەنگاوەربووە، دواتر کە بێکار دەبێت بەناوی پاککردنەوەی شاری مەشهەد لەلەشفرۆشان، 16 ئافرەت دەکوژێت..کوشتنەکەشی بەجۆرێکە هەرجارەو بەناوی ڕابواردنەوە لەگەڵ یەکێکیاندا، ئافرەتێکی سەر شەقامی نزیک مەزارگەی مەشهەد دەبات و لەماڵا دەیکوژێت، دواتر لاشەکەی لەشوێنێکدا فڕێدەدات، پۆلیسیش زۆر بەدوای بکوژدا ناگەڕێت، ناچار کچە ڕۆژنامەنوسێک لەتارانەوە دێت و خۆی دەکات بەداو، پیاوەکە پێوە دەبێت و دەستگیرکردەکرێت، دواتر لەسێدارە دەدرێت.
فیلمەکە یەکێکە لەفیلمە ناوازەکان،هەڵگری سەدان پرسیارە لەسەر کۆی ژیانی ئێران و سیستەمی پۆلیس و دادوەری وکۆمەڵایەتی.
پرسیاری ئەوەش دەوروژێنێت بەتایبەت لەکۆتاییەکەیدا کە سەرنجەکە چووەتە سەر کوڕە مێردمنداڵەکەی بکوژەکە کە شێوازی تاوانەکانی باوکی بەشانازییەوە دەگێڕێتەوەو پێیوایە ئاین و مەزهەب ڕێگەی ئەوەیان پێداوە بەناوی خوداوە ئەو کارەبکات و حکومەت بێباکە، هەربۆیە ناچار باوکی ئەو کارەی کردووە، ئاماژە بەوەشدەکات سەدان کەسی دیکەی هاوشێوەی باوکی سەرهەڵدەدەن بۆ پاککردنەوەی کۆمەڵگا. بەم کۆتاییە دەرهێنەر دەیەوێت پێمان بڵێت نەخۆشییەکە درێژ دەبێتەوەو بکوژەکان تا دێت زۆرتر دەبن.
ئەم فیلمە واقیعی ژیانی کولەمەرگی خەڵکی ئێران و بڵاوبوونەوەی لەشفرۆشی تەنانەت لەنزیکترین شوێنەپیرۆزەکانی دەوڵەت و کۆمەڵگە کە بەئاشکرا ئەنجامدەدرێت و لێی ناپرسێتەوە و هۆکانی بڵاوبوونەوەی ئەو دیاردەیە بنەبڕناکات دەخاتەڕوو..فیلمەکە ڕەخنەیە لەهەموو شتێک، لەدەوڵەت، لەبازرگانی بەناوی دین و مەزهەب، لەکۆمەڵگا، لەهەژاری و نادادی،لەنەبوونی ئازادی، هەربۆیە زوو ئێران ڕەخنەی لەفیلمەکە گرت و هەڕەشەی لەبەرهەمهێنەرەکانی کرد.
بەڕاستی هەتا حەزبکەیت فیلمێکی ناوازەو جوانە، شایانی سەیرکردنە.
لەڤیستیڤاڵی کان خەڵاتی بەدەستهێناوە و پاڵێوراویشە بۆ ڤیستیڤاڵی ئۆسکار.
بۆ بینینی ئەم فلیمە لەتێلیگرام سەیری ئەم لینکە بکەن:
https://t.me/cinemaMLT/11313