ژیانی هەزاران قوتابی لە مەترسیەکی گەورەدایە
6 مانگ پێش ئێستا
ساڵانە کە قوتابخانەکان دەکرێنەوە، بە هەزاران قوتابی لە ڕێگەی پاس و مینی پاس و تاکسی تایبەتەوە هاتووچۆ دەکەن، ئەو شۆفێرانە هەندێکیان نەک شیاوی ئەو کارە نین، بەڵکوو قابیلی مۆڵەتی شۆفێریش نین، لە هەر لە حەزەیەک ئاساییە هەواڵی وەرگەڕان، سووتان و پێکدادان لەو ئۆتۆمبێلانە ببیستین، یان ئەگەری بەکارهێنانی منداڵەکان و بازرگانیکردن پێیان، توندوتیژی، دەستدرێژی، یان هەر کارێکی نەشیاو چاوەڕوانکراوە، هەندێ لە کچە موراهیقەکان شەڕیانە لەسەر پێشەوە و لای ئەو کوڕ و پیاوە شۆفێرەی هاتووچۆیان پێدەکات. ئەوانە هەمووی مەترسی گەورەن لە ژیانی منداڵان و هەرزەکارانی قوتابی لە هەرێمی کوردستان، پێویستە ئەو شۆفێرانە کە ئەو کارە دەکەن لە پاڵ بوونی مۆڵەتی هاتووچۆ مۆڵەتی پەیوەنددار لە وەزارەتی پەروەردە دوای کردنەوەی خولی ساڵانە بۆیان ئەو کارەیان پێبدرێ، جگە لەوە پێویستە ئەو ئۆتۆمبێلانەی قوتابیان دەگوازنەوە تایبەت بێت، نێوانی شۆفێر و قوتابیەکان جیاکرابێتەوە، هەر کە چۆن ئۆتۆمبێلی ئەمبوڵانس بۆ نەخۆش هەیە، پێویستە ئەو ئۆتۆمبێلانەی ئەو کارە دەکەن تایبەت بن، نەک خۆی توانای هەڵگرتنی 20 قوتابی هەیە، چل قوتابی باربکات و چەندین کچە موراهق بەسەر باوەشی شۆفێرەکەوە بن و سوودی خراپیان لێ وەربگیرێت.
ڕەنگە ئێستا بەرپرسان و ڕاوێژکاران بەو پۆستە قەڵس بن و بڵێن کێشەمان زۆرە و بەوە ڕاناگەین، ئەوە کاری لە پێشینەتانە و هەرچەندە پڕۆسەی پەروەردە باش بێت بەڵام منداڵ لە ڕێگای هاتووچۆدا فێری جنێو کاری نەشیاو کرا دواتر ڕاستەڕێکردنی زۆر زەحمەت دەبێ، کەوابێت ئەوە کارێکی لە پێشینەیە، هەتا بۆتان دەکرێ لەو دۆخە تا چاک دەکرێ خۆتان هاتووچۆ بە منداڵەکانتان بکەن ئەگەرنا ژیانیان لە مەترسی گەورەدایە.
ڕێنماییکاری پەروەردەیی
هێمن ساڵح