شەیتانێک لە بەرگی ڕۆژنامەنوسێکا!
6 مانگ پێش ئێستا
سەعد م . ئەبوبەكر
ساڵی ١٨٨٠،گروپێکی چەتەی ٣٠ کەسی، ھەمو ناوچەیەکی ئەمریکایان تەی ئەکرد؛ بەدوای کەسێکا ئەگەڕان کە پێشتر لەناو باندەکەی خۆیانا بو و بڕیاری یابو چیتر کاری چەتەگەری نەکا.
شارۆچکەیەکی بچوک ھەبو بەناوی(لابێڵ)، ئەم شارۆچکەیە (کان) ی زیوو ئەڵماسی تیابو، لە کاتێکا کە پیاوەکانی ئەم شارۆچکەیە چوبونە ناو کانەکەوە بۆ ئیشکردن؛ کانەکە تەقیبوەوەو ھەمویان مردن.
دوای مردنی پیاوەکان، ئەوەی لە (لابێڵ) مابوەوە؛تەنھا ئافرەتەکان بون.
ڕۆژێک بە ڕێکەوت ئەو کەسەی لە گروپە چەتەکە جیاببوەوە،بۆ ماوەیەکی کەم ڕێیکەوتە ئەم شارۆچکەیە.لەوێ ڕۆژنامەنوسێک لە دورەوە بینی و ناسیەوە، کاری ئەم ڕۆژنامەنوسە ئەوە بو کە حادیسە بقەومێ و ئەم گەرمترین ھەواڵ بڵاوبکاتەوە.
ڕۆژی دواتر، ئەو ڕۆژنامەنوسە نەیئەزانی چۆن کوشتارێک لەو شارەیا دروستبکاو بە سەرۆکی گروپە چەتەکە_فرانک گریڤن_ بڵێ(وەرن بۆ ئێرە، ئەو کەسەی بەدوایا ئەگەڕێن لێرەیە)..ھات لە ڕۆژنامەکەیا وتارێکی سەرنجڕاکێشی نوسی:
"نھێنیەکانی لابێڵ:
لابێڵ شارۆچکەیەکە دەوڵەمەندە بە کانی زیوو ئەڵماس، لە ڕوداوێکی دژوارا زۆرینەی پیاوانی شارۆچکەکە تیاچون لە کاتی گەڕان بە دوای زیو و ئەڵماسدا.
لە ئێستایا ئەم شارۆچکەیە تەنھا سەدان بێوەژنی جوانی کەمدەرامەتی تێدایە، دەڵێن پیاوێکیان لای خۆیان گلداوەتەوە کە بەڕێکەوت ڕێی کەوتۆتە ئەو شارۆچکەیە، پیاوەکەش کەسێکە کە باندەکەی فرانک گریڤن بە خوێنی سەری تینون و بەدوایا ئەگەڕێن"
سەیری ئەو ھەمو ئیغراکردنە کە ئەتوانێ سەرنجی باندێکی چەتە ڕابکێشێ!! بێوەژن،کەمدەرامەت، کانی زیوو ئەڵماس، لە ھەموشی موغریتر؛ ئەو کەسەی بە دوایا ئەگەڕێن لەوێیە!!
کوشتارێک دروستبو ئەوسەر دیارنەبو، تەنانەت رۆژنامەنوسەکەش بە سەلامەت دەرنەچو.
ئەوەش ڕۆژنامەنوس، کاتێ کە رۆحی ئینسان و کەرامەتی خەڵک لەلای قیمەتی نامێنێ و ، ھەموی ئەکا بە قوربانی خەبەرێکی موغری.
لە زنجیرەی بێخواکانەوە(Godless)