کیسی هێلکەدان

6 مانگ پێش ئێستا

یەکێک لەو نەخۆشیانەی کە لە ئێستادا زۆر بڵاوە لە ئافرەتاندا!!
فرە هێلکەیی(ٲكياس) یان PCOS
لەم پۆستە لەگەڵم بن لەڕووی زانستیەوە هۆکارو نیشانە و چارەسەریەکانتان بۆ ڕووندەکەمەوە.
PCOS{polycyctic ovary syndrome}
ئەم نەخۆشیە بریتییە لە دروستبوونی فرە هێلکەی بچووک کە پڕن لە شلە لەسەر ڕووی هێلکەدان، کە تیایدا دیواری هێلکەدان ڕەق دەبێت و هێلکە لە قۆناغی (follicular) گەشە ناکات لە ئەنجامدا هێلکە بەڕەڵا نابێت و کێشە لە سوڕی مانگانەی ئافرەت ڕوودەدات و تێکدەچێت.
هۆکاری ئەم نەخۆشیە تا ئێستا دیار نیە بەڵام ئەو فاکتەرانەی ڕێخۆشکەرن بۆ دروستبوونی فرە هێلکەی بریتین لە:
بۆماوەیی.
دژە بەرگری ئەنسۆلین.
هەڵئاوسان لەماوەی توشبوون بە نەخۆشی.
دەردانی ئەنسۆلین زیاد لە ڕێژەی ئاسایی.
*لە گرنگترین نیشانەکانی نەخۆشیەکە بریتین لە:
ناڕێکی سوڕی مانگانە.
زیادبوونی کێش.
زیادبوونی مووی لەش.
لاوازبوونی مووی سەر و قژ هەڵوەرین.
دروستبوونی زیپکە (بەتایبەت زیبکەی ئیلتهابی لە چەناگە کە پەیوەندی بە تێکچوونی هۆڕمۆنەوە هەیه).
دواکەوتنی دووگیانی بەهۆی کێشە لە هێلکەدانان.
*ئاستەنگیەکانی بەردەم ئەم نەخۆشیە چین؟
نەزۆکی لە ئەفرەتان.
شەکرە جۆری دوو.
شێرپەنجەی منداڵدان.
لە بارچوونی منداڵ لەماوەی دووگیانی.
دەتوانرێت لە ڕێگەی سۆنەر و چەند تێستێکی تاقیگەیی لە خوێنەوە توشبوون بەو نەخۆشیە دیاری بکرێت. چارەسەرێکی بنبڕکراو نییە بۆ فرە هێلکەیی بە تایبەت لەوانەی بۆماوەیی توشی ئەبن بەڵام دەتوانرێت نیشانەکانی کەم بکرێتەوە بە وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی و گۆڕینی شێوازی ژیانی لەوانە:
بەردەوام وەرزشکردن و ڕێگری لە قەڵەوی.
کەمکردنەوەی ئەو خۆراکانەی بڕێکی زۆر شەکریان تیایە.